بۆكان/ هونەرمەندێکی کورد یەكێک لەبەرهەمە بەنرخەكانی سووتاند
15:55 - 3 خاکەلێوه 2715
ئاژانسی كوردپا: یەكێك لە هونەرمەندە دەست رنگینەكانی شاری بۆكان بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە كەمتەرخەمیەیكانی بەرپرسانی ئەو شارە بۆ هونەر و هونەرمەندان، \" ماكت\"ی تەختی سلێمانی لە بەر چاو گشتی ئاگر تێپەردا.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، كەماڵ عەزیزی كە لە شەش ساڵ لەمەوبەرەوە دەستی بە ردوستكردنی \" ماكت\"ی تەختی سلێمان كرد و پاش ئەوەی كۆتایی بە بەرهەمەكەی هێنا، لە كێوە رەشی شاری بۆكان بە دەستی خۆی سووتاندی.
كەماڵ عەزیزی كە لە دوایین چركە ساتەكانی ساڵی ١٣٩٣دا دەستی داوەتە ئەو كارە هۆكارەكەی بۆ ئەوە گەڕاندۆتەوە، كە بەرپرسانی پێوەندیداری شاری بۆكان رێز لە هونەر و هونەرمەندان ناگرن و زۆر جاریش كێشە و لەمپەڕیان بۆ دروست دەكەن.
ئەو هونەرمەندە كوردە بۆ دروستكردنی ماكتی تەختی سلێمان ماوەی سێمانگ توێژینەوەی بەردەوامی كردبوو و هەروەها كەڵكی لە سێهەزار پارچە دار و تەختەی وەرگرتبوو.
لەو بارەیەوە ماڵپەڕی زریان بڵاوی كردبوویەوە، لەكاتی سووتاندنی ئەو ماكێتەدا چەندین هونەرمەندی ناسرا و یەك لەوان رێبین حەیدەری حوزووریان هەبووە و هەروەها باسی لەوەش كردووە بەدڵنیایەوە بەرپرسانی شاری بۆكان دەیانتوانی پێش بەو كارەساتە هونەرییە بگرن.
رێبین حەیدەری پەیكەرتاشی ناسراوی كورد و خەڵكی شاری بۆكان یەكێك لەو كەسانەیە كە رەخنەی لە شێوەی بەڕێوەبەری ناوەندە پێوەندیدارەكانی بۆكان هەیە و هەتا ئێستاش چەندین پەیكەری داتاشیوە بەڵام رێگری لە دانانی لەشاری بۆكان كراوە و بەم دوایانە سەرقاڵی دروستكردنی گەورەترین پەیكەری حەسەن زیرەكە و بڕیاری داوە كە لە شاری بۆكان داینەنێ.
حەیدەری خاوەنی بڕوانامەی كارناسی باڵای پەیكەر تاشی لە زانكۆی \" پاڤا\"ی ئەمریكایە.
رەحمان زادە كە باوكی \" ژپێتۆی ئێران\" ناسراوە سەرجەم بەرهەمەكانی لە دار داتاشیوە و لە قاڵبی پەیكەری بچووكدا نەخشاندوونی.
لەو پیشانگایەدا نزیك بە یەك هەزار و ٥٠٠ بەرهەم خراونەتە بەرچاوی بەشداران و دەوترێت بەرپرسانی ئیداریی شاری بۆكان پێشوازییەكی ئەوتۆیان لەو پێشانگایە نەكردووە. عوسمان رەحمان زادە لە ئاوایی \"ناچیت\"ی بۆكان لەدایك بووە و ٢٥ ساڵ لەمەوبەر چەندین پیشانگای لەئوستانەكانی ئێران كردۆتەوە.

رەحمان زادە كە باوكی \" ژپێتۆی ئێران\" ناسراوە سەرجەم بەرهەمەكانی لە دار داتاشیوە و لە قاڵبی پەیكەری بچووكدا نەخشاندوونی
لەلایەكی دیكەوە عوسمان رەحمان زادە لە یەكەم رۆژی ساڵی تازەوە پیشانگەیەكی خەڵك ناسی ناوچە كوردنشینەكانی ئێرانی لەشاری بۆكان كردۆتەوە.رەحمان زادە كە باوكی \" ژپێتۆی ئێران\" ناسراوە سەرجەم بەرهەمەكانی لە دار داتاشیوە و لە قاڵبی پەیكەری بچووكدا نەخشاندوونی.