بۆكان/ بەڕێوەچوونی كۆڕیادێك بۆ رێز لێنان لەمامۆستا عەباس كەمەندی+وێنە

13:59 - 8 جۆزەردان 2714
ئاژانسی كوردپا: بە بەشداری كۆمەڵێك لەشاعیران و چالاكانی فەرهەنگیی چەندین شاری كوردستان، كۆڕیادێک بۆ رێز لێنان لە هونەرمەندی كۆچكردووی كورد عەباس كەمەندی بەڕێوە چوو.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، ئێوارەی رۆژی چوارشەممە رێكەوتی ٧ی جۆزەردان كۆڕی فەرهەنگی ـ فێركاریی ئەدەب لە شاری بۆكان كۆڕێكی بۆ رێزگرتن لە مامۆستا كەمەندی هونەرمەندی كۆچكردووی كورد بەڕێوە برد.

لەو كۆڕەدا شاعیران و هونەرمەندانی شارەكانی بۆكان، مەهاباد، سەردەشت، رەبەت، بانه و ... تێیدا بەشدار بوون.

لەدەسپێكی كۆڕەكەدا مستەفا ئیلخانی زادە بەرپرسی كۆڕی فەرهەنگی ـ فێركاریی ئەدەب چەند وتەیەكی لەسەر كەسایەتی حەوت هونەری مامۆستا كەمەندی پێشكەش كرد و كارەكانی ئەو هونەرمەندە كوردەی بەرز نرخاند.

هەر لەو پێوەندییەدا ژمارەیەک شاعیر یەك لەوان ئەمین گەردیگلانی و که‌ریم دافعی (ک.د. ئازاد) چەند پارچە هۆنراوەیەكیان پێشكەش بە ئامادە بوان كرد.

بەرەبەیانی پێنجشەممە رێكەوتی ١ی جۆزەردان، عەباس كەمەندی یەكێك لە سیما ناسراوەكانی بواری مۆسیقا، نووسینی شانۆنامە و نیگاركێشیی كوردستان بە هۆی نەخۆشیی دڵەوە ماڵاوایی لەژیان كرد.
\"20213.jpg\"

\"20212.jpg\"

\"20214.jpg\"

\"20215.jpg\"

\"20211.jpg\"