بۆ یەكەم جار پیشانگای وێنەی هونەرمەندانی ناوداری كرماشان بەڕێوە چوو

15:28 - 29 خەرمانان 2712
ئاژانسی كوردپا: پیشانگای وێنەی هونەرمەندانی ناوداری كرماشان بۆ یەكەم جار لە فێستیڤاڵی مۆسیقای میللیدا بەڕێوە چوو.

بەرپرسی ئەنجومەنی مۆسیقای كرماشان رایگەیاندووە، لە بەشی پێبشڕكێی چوارەمین فێستیڤاڵی مۆسیقای میللیدا كە هەتا 31ی خەرمانان دەخایەنێ‌، پیشانگایەكی بەربڵاوی وێنەی هونەرمەندانی وێنەگری ناوداری كرماشان رێك خراوە كە پێشوازییەكی زۆری لێكراوە

هەواڵدەریی فارس بڵاوی كردۆتەوە لەو پیشانگایەدا 31 كەس لە هونەرمەندانی وێنەگری ناسراوی كرماشان بۆ یەكەم جار كۆمەڵێك لە وێنەكانی خۆیان خستۆتە روو.

\"7044.jpg\"
لە جەریانی چوارەمین فێستیڤاڵی مۆسیقای میللیی كرماشاندا دیاری كردنی بەرپرسی تازەی ئەنجومەنی مۆسیقای رماشان، وەگەڕ خستنی ماڵپەڕی فەرمیی ئەنجومەن، نۆژەن كردنەوەی گرووپی مۆسیقای \"نجوا\" و كەڵك وەرگرتن لە ئامێرە رەسەن و ناوچەییەكانی وەكوو \"سوڕنا، دووزەلە، شمشاڵ، نەرمەنەی\" و پشتیوانی لە سازكردنی كورتە فیلمی \"سازی عەشق\" لەو كارانەن كە جێبەجێ‌ كراون.