بۆ یەكەم جار لە هەرێمی كوردستان كۆنگرەی نێودەوڵەتیی شانۆ دەبەسترێت
14:55 - 1 رەشەمه 2711
كوردپا: لە شاری هەولێر بەبەشداری شانۆكارانی هەرێمی كوردستان، كۆنگرەی پەیمانگای نێودەوڵەتی شانۆ( لقی هەرێمی كوردستان) بەڕێوە دەچێت.
سەفین ئەنوەر نوێنەری شانۆكارانی هەرێمی كوردستان بۆ كۆنگرە وتی: ئەوە بۆ یەكهم جارە كە ئەو رێكخراوە جیهانییە لە هەرێمی كوردستان كۆنگرە دەبەستێت .
سەفین ئەنوەر لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئاكا نیوز ئەوەشی خستە روو، لەو كۆنگرە نێودەڵەتییەدا دوو هەیئەتی بەڕێوەبەر و چاوەدێر بۆ سەر بەرنامە و پڕۆگرامەكانی ئەو رێكخراوەیە لە هەرێمی كوردستان، هەڵدەبژێرێن.
پەیمانگای نێودەوڵەتیی شانۆ \" I.T.I \" لە زۆربەی وڵاتاندا لقی هەیە و هەتا ئێستا 33 كۆنگرەی بەستووە و رێكخراوەی شانۆی هەرێمی كوردستان 32هەمین ئەندامی ئەو رێكخراوە جیهانییە.