بۆ یەكەم جار فیلمی كوردی لە كۆنگرێسی ئەمریكا نمایش دەكرێ
14:31 - 16 خاکەلێوه 2712
كوردپا: بۆ یەكەم جار لە مێژووی سینەمای كوردیدا فیلمێكی دێكیۆمێنتاری بە ئامادە بوونی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرێسی وڵاتی ئەمریكا نمایش دەكرێ.
فیلمی \" هەموو دایكانی من\" لە دەرهێنانی زەهاوی سەنجاوی و ئیبراهیم سەعیدی باس لە ئەنفالی كورد لە سەدەمی دەسەڵاتی حكوومەتی بەعس لە عێراقدا دەكات و لە بەشێكی دیكەی فیلمەكەدا ژیانی ئێستای قوربانیانی ئەنفال دەخرێتە روو.
هاوكات مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە كاتی نمایش كردنی ئەو فیلمەدا ئامادە دەبێت و پەیامی خۆی بەو بۆنەوە پێشكەش دەكات.
ئەو فیلمە بە هاوكاری سەنتەری كورد لە واشینگتۆن بەڕێوە دەچێت.
ئاژانسی هەواڵی پەیامنێر بڵاوی كردەوە، سەنتەری كورد و ناوەندی كوردی بۆ كولتوور و تێگەیشتنی هاوچەرخ لە واشینگتۆن، رێكخراوێكی سەربەخۆی كوردەكانی نیشتەجێی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكایە.