بۆ یەکمجار شمشاڵ چووە نێو مەقامی کوردی+وێنە

19:15 - 27 بەفرانبار 2714
ئاژانسی کوردپا: هونەرمەندانی دەف و شمشاڵ ژن لە بۆکان، کۆنسێرتێکی مۆسیقای بەبێ گۆرانییان پێشکەش بۆ ئۆگرانی هونەر کرد.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە رۆژی پێنج‌شەممە رێکەوتی ٢٥ی بەفرانبارەوە، لە فەرهەنگسەرای سیمورغ لە بۆکان، بۆ ماوەی دوو شەو کۆسێرتێک بۆ هونەرمەندان خالید عینایەتی و زانیار شوکرە، بەڕیوەچوو.

سەرپەرستی ئەو گرووپە رایگەیاندووە؛ ئەمە بۆ یەکەمجارە کە لە کۆنسیرتێکدا ئامێری شمشاڵ دێتە ریزی ئەو ئامێرانەی کە لە مەقامە کوردییەکاندا کەڵکی لێ وەردەگیرێت.

ستار حوسێن‌زادە ئاماژەی بەوە کردووە، لەو کۆنسێرتەدا کە تەنیا مۆسیقایی بووە، چەند مەقامی وەکوو (هیجران حوسێنی، ئەڵڵا وەیسی، قەتار، خاوکەر)ی تێدا پێشکەش بە بەشداران کراوە.

ئەو کۆنسێرتە کە بەشداران بەبێ بەرامبەر بەشدارییان تێدا کردووە، خالید عینایەتی بە ئامێری شمشاڵ و زانیار شوکرە بە ژەنینی دەف بەشدارییان کردووە.

شمشاڵ بە کۆنترین و باوترین ئامێری مۆسیقایی کوردستان ئەژمار دێت، کە لە هێندیک شوێن \"بلوێری شوان\"یشی پێ دەگوترێت.

وێنە: کانی پرێس

\"24230.jpg\"

\"24231.jpg\"

\"24232.jpg\"