بۆ كۆ كردنەوەی ماهوارە لە سنە، هەڕەشە لە ماڵان كرا
14:48 - 12 رێبەندان 2711
كوردپا: زۆربەی ماڵانی بەشێك لە گەڕەكانی شاری سنە بە مەبەستی كۆ كردنەوەی دەزگای ماهوارە، لەلایەن هێزی ئینتزامیی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە هەڕەشەیان لێكرا.
بەپێی راپۆرتی هەواڵنێری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا لە سنە، لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا بەشێكی بەرچاو لە مەئموورانی هێزی ئینتزامی بە سەردانی ماڵ بە ماڵی خەڵك لە هێندێگەڕەك، هەڕەشەیان لە خەڵك كردووە كە ئەگەر خۆیان دەزگا ماهوارەكانیان كۆ نەكەنەوە، هێزی ئینتزامی بە چوونە ناو ماڵان، دەست بەسەر دەزگای ماهوارەكانیاندا دەگرێت.
دانیشتوانی گەڕەكانی عەفوور، شەریف ئاوا، شەهرەك سەعدی، تەپەحەنیفە و عەباس ئاوای شاری سنە لەو ناوچانەن كە لەلایەن هێزی ئینتزامییەوە هەڕەشەیان لێكراوە.
بە وتەی هێندێلە دانیشتوانی ئەو گەڕەكانە، هێزە ئینتزامییەكان هەڕەشەی جەریمەی نەختی و دەستبەسەر كرانیشی لە ماڵان كردووە.
گەڵاڵەی كۆ كردنەوەی ئانتینی ماهوارە لەلایەن هێزی ئینتزامییەوە لە زۆربەی ناوچەكانی ئێران جێبەجێكراوە، بەڵام جۆری هەڵسوكەوتی مەئموورانی ئەو ناوەندە نیزامییە لەگەڵ خەڵكی ناوچە كوردنشینەكانی ئێران ئیعترازی زۆری خەڵكی بەدواوە بووە بە چەشنێك كە تەنانەت نوێنەرانی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی نیسبەت بەو مەسەلەیە ئیعترازیان كردووە.