بۆ رێزگرتن لە پێگەی مامۆستا، لە دێولان فیلمێک دروست دەکرێت+وینە

14:28 - 25 خاکەلێوه 2715
ئاژانسی کوردپا: بە مەبەستی ریزلێنان لە پێگەی بەرز و مەزنی مامۆستا، لە شاری دێولان و بە بەشداریی قوتابیانی گوندی \"مەیموون‌ئاوا\" فیلمێک دروست دەکرێ.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، فیلمی \"بۆنی جەژن\" لە نووسین و دەرهێنانی مورتەزا یووسفی و بە هاوکاریی ئیدارەی پەروەردەی شارستانی دێولان و مەکۆی پەروەردە و فێرکاریی گوندی گردمیران، لە گوندی مەیموون‌ئاباد بەرهەم دێت.

دەرهێنەری فیلمی بۆنی جەژن، ئامانجی خۆی لە بەرهەمهێنانی ئەو فیلمە، بۆ رێزگرتن لە پێگەی مامۆستایان گەڕاندۆتەوە.

لەماوەی چەند مانگی رابردوودا، مامۆستایانی کورد هاوڕێ لەگەڵ مامۆستایانی سەرتاسەری ئێران و بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە دۆخی نالەباری ئابووری و ژیانی خۆیان، مانیان گرت و خوازیاری کۆتایی هێنان بە هەڵاواردنکاریی حکوومەت لەهەمبەر مامۆستایاندا بوون.

کەژاڵ و خاترە یووسفی، دوو کەس لە کچە قوتابیانی گوندی مەیموون‌ئاوا رۆڵی گرینگیان لەو فیلمەدا هەیە.

گوندی مەیموون‌ئاوا، لە بەخشی (سیس)ی سەربە شارستانی دێولان هەڵکەوتووە.
\"25965.jpg\"

\"25966.jpg\"

\"25967.jpg\"

\"25968.jpg\"