بۆ رزگار کردنی کانی بڵ لە هەورامانات، رێوڕەسمێک بەرێوە چوو+وێنە
20:45 - 25 گەلاوێژ 2714
ئاژانسی کوردپا: لایەنگرانی ژینگەی کوردستان بە دەف ژەنین و خوێندنەوەی شێعری ئایینی پشتیوانیی خۆیان لە کانی بڵ دەربڕی.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی پێنجشەممەی رابردوو دەف ژەنە کوردەکان چوونە سەر کانی بڵ و بە ئاوی ئەو کانییە دەست نوێژیان گرت و لە تەنیشت مەرقەدی کۆسەی هەجیج تۆماری پشتیوانی لە (کانی بڵ)یان واژۆ کرد.
لەو رێوڕەسمەدا بە سەدان هاووڵاتیی کورد لە شارەکانی سنە، قوروە، کامیاران، ئیسلامئابادی رۆژئاوا، جوانڕۆ، پاوە، نۆدشە و هەجیج بەشدارییان کردبوو، کە پەیامێک لەلایەن سەید موختار هاشمی سەرپەرستی گروپی کاری، مامۆستا ماجید مەردۆخ رۆحانی و کانی ساسانی بەرپرسی ئەنجومەنی چیاخوێندرایەوە.
کەمپەینی پشتیوانی لە رزگارکردنی کانی بڵ بڵاوی کردۆتەوە؛ تۆمارێک کە درێژییەکەی یەک کیلۆمیتر لە ئاویەری سنەوە هەتا کانی بڵ، لەلایەن کۆمیتەی بەشدارانی خەڵکەوە ئامادە و واژۆ کراوە و بڕیارنامەیەکیشیان دەر کردووە.
هەروەها هونەرمەندانی وەک سەعدوڵڵا نەسیری، ئیسماعیل حەمیدی و سەید بەهادین حوسینی بەرنامە هونەرییەکانی خۆیان ئیجرا کرد و شێعر بێژانی خانەقا کە لە فەرید مەنسووری، سامان مەیمەنەت و سۆهراب زراری پێکهاتبوو، شێعری ئایینییان لە رێوڕەسمەکەدا خوێندەوە.
ئەو بڕیارنامەیە ئاماژەی بە شەش داواکاریی لایەنگرانی کانی بڵی کردووە.
ئەو چالاکانە داواکارییەکانیان بەم شێوەیە خستۆتە ڕوو، کە \" دروست کردن و ئاوگیریی بەنداوی داریان لەتمەیەکی گەورەی بە پێشینەی مێژوویی، شارستانییەت و فەرهەنگی خەڵکی هەورامانات داوە، کە کاریگەریی راستەوخۆی لەسەر باری ئابووری ئەو ناوچەیە هەیە. کەوابوو، داوا لە دەوڵەت و وەزارەتی وزە دەکەین بە زووترین کات بڕایاراتی پێویست لە پەیوەندی لەگەڵ راگرتنی پرۆژەی دروست کردنی بەنداوی داریان دەر بکەن، کە سەرنجی زیاتر و لێکۆڵینەوەیەکی زانستی بۆ پاراستنی ئەو بەها نەتەوەییە بە ئەنجام بگات.