بۆ دانی مورەخەسی بە محەممەدسدیق كەبوودوەند داوای ٥٠٠ میلیۆن تمەن وەسیقە دەكەن
13:04 - 13 خەزەڵوەر 2712
ئاژانسی كوردپا: بۆ دانی مورەخەسی بە محەممەدسدیق كەبوودوەند دەزگای قەزایی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران داوای دانانی ٥٠٠ میلیۆن تمەن وەسیقە دەكات.
ئیجلال قەوامی، وتەبێژی رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان لە پێوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، وێڕای پژڕاست كردنەوەی ئەم هەواڵە، وتی: \"دەزگای قەزایی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران كە بڕیار بوو لەم رۆژانەدا محەممەدسدیق كەبوودوەند بەندكراوی كورد رەوانەی مورەخەسی بكات، ئێستا بە شێوەی نافەرمی داوای لە بنەماڵەكەی كردووە كە دەبێ٥٠٠ میلیۆن تمەن وەسیقە دابنێن هەتا ئەو كارە جێبەجێبكرێت\".
ئیجلال قەوامی ئەوەشی خستە روو كە ئێستا بنەماڵەكەی و هەروەها رێكخراوی بەرگری لە مافی مرۆڤی كوردستان بە هاوبەشی سەرقاڵی جێبەجێكردنی ئەو وەسیقەیەن هەتا محەممەدسدیق كەبوودوەند پاش زیاتر لە ٥ ساڵ زیندانی رەوانەی مورەخەسی بكرێت.
محەممەد سدیق كەبوودوەند، چالاكی مافی مرۆڤ، رۆژنامەنووس و دامەزرێنەری رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان، لە رێكەوتی ١٠ی پووشپەڕی ساڵی ١٣٨٦ەوە دەستبەسەر بووە و لە دادگای ئینقلابی تاران بە تاوانی هەوڵدان بەدژی تەناهیی نەتەوەیی لە رێگای دامەزران و بەڕێوەبردنی رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان بە ١٠ ساڵ زیندان و بەهۆی تەبلیغ بەدژی حکومەتی ئیسلامی ئێران لەرێگای پێوەندی لەگەڵ رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان و پێوەندی لەگەڵ كووفی عەنان و راگەیەنە گشتییەكان بە یەك ساڵ زیندان و سەرجەم بە ١١ ساڵ مەحكووم كرابوو كەلە دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای تاراندا حوكمەكەی كراوەتە ١٠ ساڵ زیندان.
كەبوودوەند بەهۆی ٧ مانگ راگیران لە ژووری تاكەكەسی و دۆخی نالەباری زیندان، تووشی نەخۆشییەكانی ریە، گورچیلە و پێست بووە و تەنانەت تووشی سەكتەی مێشكیی كەم هێز بووە و هەتا ئێستا هیچ هەوڵێك بۆ چارەسەریی نەخۆشییەكانی نەدراوە.