بۆ ئازادکردنی هاووڵاتییەکی دەسبەسەرکراو داوای بارمتەی قورس کراوە

11:35 - 20 سەرماوەز 2719

ئاژانسی کوردپا: دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێران بۆ ئازادکردنی کاتیی هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی سنە، داوای بارمتەی قورس دەکات.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێران، بۆ ئازادیی کاتیی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "حەیدەر ساعێدی" خەڵکی گوندی "گاوەرە"ی بەخشی سەراوقامیشی سنە، داوای بارمتەی قورس دەکات.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە هەتا ئێستا نەیانتوانیوە بارمتەی دیاریکراو لەلایەن دەزگای دادوەرییەوە دابین بکەن.

ئەو هاووڵاتییە کوردە، ڕۆژی چوارشەممە، ١ی جۆزەردان ئەمساڵ، بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران"، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.

"حەیدەر ساعێدی"، خوێندکاری دەرچووی بواری ماف لە زانکۆی پەیامی ‌نووری سنەیە.