بڵاڤۆكی كۆشك و لێكۆڵەرێكی ئیلامی خەڵاتی فێستێڤاڵی چاپەمەنیی ساڵیان پێ بەخشرا
21:44 - 23 گەلاوێژ 2712
ئاژانسی كوردپا: خانەی چاپەمەنیی پارێزگای ئیلام بۆ گرینگی دان بە زمان و ئەدەبی كوردی و خەڵاتی دێرینی لە بواری رۆژنامەنووسیی كوردی بە كامران رەحیمی نووسەر و لێكۆڵەری خەڵكی ئیلام بەخشی.
بەپێی راپۆرتی خانەی چاپەمەنیی ئیلام مانگنامەی \"كۆشك\"ی ئیلام لەو فێستیڤاڵی ئەسماڵی چاپەمەنیی رۆژئاوای ئێراندا پێنج خەڵاتی لە بوارەكانی باشترین وتار، باشترین بابەتی تەنز، سەروتار، باشترین لۆگۆ (تایبەتی رۆژی جیهانی منداڵان) بۆ خۆی دەستەبەر كرد.
مانگنامەی كۆشك هەتا ئێستا 6 ژمارەی لێ چاپ و بڵاو بۆتەوە و لەو ماوە كورتەدا توانیویە ئەو خەڵاتانە بەدەست بێنێت، لە هەمان فێستیڤاڵدا، خەڵاتی یەكەمی سەروتار و یاداشت بۆ نووسینی وتارێك لەژێر ناوی \"لە سیفرەوە دەست پێكردن دێر نیە\" بەخشرایە كامران رەحیمی.
ـ كامران رەحیمی، لەدایك بووی 1352ی شاری ئیلامە لە كوردستانی ئێرانه.
ـ خاوەن بڕوانامەی لیسانسی زمان و ئەدەبی فارسیی زانستگای مەشهەد و مامۆستای قوتابخانە دواناوەندییەكانی شاری ئیلامە.
ـ ئەندامی كۆڕی زانسیتی زمانی كوردی لە تاران و هەروەها ئەندامی ئەنجومەنی توێژەرانی ئیلام و هەروەها ئەنجومەنی زانستیی زمان و ئەدەبی فارسی.
ـ بەرهەمەكانی بریتیتن لە:
1 ـ رێزمانی پوختەی زمانی كوردی (بەراوردی، مێژوویی، راڤەیی) لەژێر چاپ دایە.
2 ـ مێژووی ئەدەبیاتی كوردیی ئیلام بە هاوكاریی زاهیر سارایی.
3 ـ رۆڵی عەشیرەكان لە پاراستنی سنوورەكان (لە دەورانی عوسمانییەوە هەتا ساڵی 1367).
4 ـ خەسارناسیی وشەسازی لە زمانی كوردیدا.
5 ـ فەرهەنگی كوردیی ئیلامی كە زیاتر لە 20 هەزار وشەی لەخۆ گرتووە.
ـ خاوەنی دەیان وتاری لێكۆڵینەوەیی دیكە لەبارەی زمان و فەرهەنگی كوردەوە بە زمانەكانی كوردی و فارسی.