بڵاڤۆکی زاگرۆس لە زانکۆی رازیی کرماشان مۆڵەتی چاپی پێدرا

13:39 - 7 خەزەڵوەر 2714
ئاژانسی کوردپا: بڵاڤۆکێکی فەرهەنگی ـ کۆمەڵایەتی، بە مەرجێک کە تەنیا لە سەدا ١٠ی بابەتەکانی کوردی بن، مۆڵەتی چاپ و بڵاو کردنەوەی پێدرا.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، بڵاڤۆکی \"زاگرۆس\" لەزانکۆی رازیی کرماشان بە مەرجێک، کەلە سەدا ١٠ی بابەتەکانی کوردی بن، مۆڵەتی چاپی پێدراو یەکەم ژمارەی خۆی لەو زانکۆیەدا چاپ و بڵاو کردەوە.

ئەو بڵاڤۆکە خوێندکارییە، خاوەن ئیمتیاز و بەڕێوەبەری نووسینی \"خزر سەنجانی\" ناسراو بە بێستوونە و ئەرکی سەرنووسەرییەکەی لەئەستۆی محەمەد سلێمان فارسانی دەبێت.

سەرچاوەکەی ئاگادار، لە زانکۆی رازیی کرماشانەوە بە هەواڵنێری کوردپای راگەیاند؛ بڵاڤۆکی زاگرۆس دەبێ لە سەدا ١٠ی ئەو بابەتانەی کە دەبێ بە کوردی بڵاو بکاتەوە، پێویستە لە فارسییەوە بکرێنە کوردی.

ئەو سەرچاوەیە گوتیشی، ئەو بڵاڤۆکە سەربەخۆیە و هەموو ئەرک و کارەکانی لە ئەستۆی بەڕێوەبەران و چالاکانی خوێندکاریی ئەو زانکۆیە دەبێت.

بڵاڤۆکی زاگرۆس، کە یەکەمین ژمارەی پاییزیی ئەمساڵی خۆی چاپ و بڵاو کردۆتەوە، چەندین بابەت و پەخشانی لەسەر خۆڕاگریی خەڵکی کۆبانی تێدا گونجێدراوە.
\"22916.jpg\"

\"22915.jpg\"

\"22914.jpg\"