بڵاوکراوەیەکی بناژۆخوازەکان هونەرمەندانی بە \"دەیوس\" وەسف کرد

15:40 - 7 گەلاوێژ 2716
ئاژانسی کوردپا: بڵاوکراوەیکی سەر بە بناژۆخوازەکانی حکوومەتی ئێران هونەرمەندانی ئێرانی وەک دەیوس وەسف کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، بڵاوکراوەی \"یالثارت\" سەر بەباڵی بناژۆخوازەکان لە ئێران، لە حەتوونامەیەکی خۆیدا توێژی هونەرمەندانی ئێرانی بە \"دیوث\" وەسف کرد.

وەسف‌کردنی هونەرمەندان لەو بڵاوکراوەیەدا دوای ئەوە دێت کە بەشدارانی ڕیوڕەسمی حافز گۆیا بە جل‌وبەرگی نەشیاو بەشداریان لەو ڕێوڕەسمەدا کردووە و ئەوەش کاردانەوە و ڕەخنەی توندی ئەو بڵاوکراوەیەی لێکەتووەتەوە.

هەروەها زۆربەی ئەو وێنانەی کە لەو ڕێوڕەسمەدا، بڵاو کراونەتەوە وێنەی هونەرمەندانێکە کە لەگەڵ هاوسەرەکەیان بەشداری ئەو ڕێوڕەسمە بوونە.

بەڕێوەبەری ئەو ڕێوڕەسمە لەو باریەوە ڕایگەیاندووە، ئەو هەڵوێست و لێداونەی \"یالثارات\" کردەوەیەکی فەرهەنگی نیە، بەڵکوو زیاتر سیاسییە و بەرنامەداڕێژراوە و سووکەیاتیش بە کۆمەڵگا کراوە.

بەرپرسانی حکوومەتی ئێران بۆ بەڕێوەبردنی ڕێوڕسم و بۆنە فەرهەنگییەکان کۆسپ و لەمپەری زۆر بۆ چالاکانی فەرهەنگی و بە تایبەت هونەرمەندان دروست دەکەن کەو ئەوەش بەردەوام ناڕەزایەتیی چالاکانی ئەو توێژەی لێکەوتووەتەوە.

حەسەن ڕۆحانی سەركۆماری ئێران لە كاتی بانگەشەی هەڵبژاردنەكاندا باسی لە کرانەوەی فەزای کار بۆ هونەرمەندان دەکرد کە چی تەنیا لە ساڵی ١٣٩٣دا لە ئێران سەرجەم ٢٠ كۆنسێرتی جۆراوجۆری هونەریی هونەرمەندان بە بیانووی جۆراوجۆر ڕێگری لە بەڕێوەچوونیان كراوە.