بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە زیندانی ناوەندیی سنە

12:13 - 30 جۆزەردان 2720

دوو زیندانی بە ناوەکانی "یووسف زەمانی" و "سینا مەردانی" لە زیندانی ناوەندیی سنە، تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوونه.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە زیندانی سنە، ئەو دوو زیندانییە لە بەندەکانی قورئانی ٢ی لاوان دان.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها دەڵێت: ڤایرۆسی کۆرۆنا لە زیندانی سنە، بڵاوبووەتەوە و بەرپرسانی زیندان بۆ پێشگیری لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا هیچ هەوڵکیان نەداوە.

ئەو سەرچاوە ئاگادارە هەروەها ئەوەشی خستەڕوو، هەتا ئێستا کەرەستەی بێهداشتی بە تایبەتی وەک دەمامک و دەستەوانە بۆ زیندانییەکان بۆ پێشگیری لە تووشبوونی ڤایرۆسی کۆرۆنا دابین نەکراوە.

زیندانی سنە زیاتر لە ١٠ بەندی هەیە، زیندانییانی ژن لە سنە لە زۆربەی کاتەکاندا، لە کانوونی چاکسازی و پەروەردەی زیندانی سنە، ڕاگیراون و ناوەندی سەرپەرەستی لە ئەستۆی ڕێکخراوی زیندانەکانی هێزی قەزایی دایە.