بڵاوبوونەوەی هەواڵی ئەگەری ئێعدامی ڕامین حوسێنپەناهی خۆکوژیی خوشکەزاکەی بەدواوە بوو
21:34 - 11 بانەمەڕ 2718
ئاژانسی کوردپا: پاش دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی کورد خەڵکی شاری دێولان و بڵاوبوونەوەی هەواڵی ئەگەری ئێعدامی ڕامین حوسێنپەناهی، خێزانی ئەو هاووڵاتییە دەسبەسەر کراوە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، شەوی ڕابردوو ١٠ی بانەمەڕ، هێزە ئینتزامییەکان لە شاری دێولان هێرشیان کردە سەر ماڵی \"ئەحمەد ئەمینپەنا\" و ناوبراویان دەسبەسەر کرد.
ئەمجەد حوسێنپەناهی لە وتوویژێکی کورتی تەلەفوونی لەگەڵ ئاژانسی کوردپا وێڕای پشتڕاست کردنەوەی هەواڵی دەسبەسەرکردنی ئەحمەد ئەمین پەناه ڕایگەیاند: \"ئەحمەد ئەمین پەناە، یەکێک له چالاکانی سیاسی بووە و خێزانی ناوبراو پاش دەسبەسەرکردنی مێردەکەی و بیستی هەواڵی ئەگەری ئێعدامی ڕامین حوسێنپەناهی دەستی داوەتە خۆکوژی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە\".
ئەمجەد حوسێنپەناهی، شوناسی خێزانی ئەحمەدی بە ناوی \"نیشتمان\" و خوشکەزای بنەماڵەی حوسینپەناهی ڕاگەیاندووە.
ئەحمەد ئەمینپەنا، پێشتر بە تۆمەتی\"بەڕێوەبردنی جێژنی نەورۆز و پڕۆپاگەندە دژی نیزام\" بە پێنج ساڵ زیندانیی حوکم درابوو کە بە دانانی بارمتەی ١٥٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.