بڵاو کردنەوەی بەیاننیەک لە شاری سونقوڕ، بانگهێشتی ٤ مامۆستای کوردی بەدواوە بوو

17:24 - 8 پووشپەڕ 2713
ئاژانسی کوردپا: کۆمەلێک لە مامۆستایان و فەرهەنگییانی شاری \"سۆنقوڕ\" ی سەربە ئوستانی کرماشان بانگهێشتی ئیتلاعات کران.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، دوابەدوای تەواوبوونی هەڵبژاردنی رۆژی ٢٤ی جۆزەردانی ئەمساڵ و سەرکەوتنی \"حەسەن رۆحانی\" لەو هەڵبژاردنانەدا، کۆمەڵێک لە مامۆستایان و فەرهەنگییانی شاری \"سونقوڕ\" بەیاننامەیەکیان بڵاو کردەوەو دواتریش بەوهۆیەوە بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات کران.

\"13544.jpg\"
عەلی حوسێن شمایلی و غوڵامرەزا وەکیلی
هەواڵنێری کوردپا رایگەیاند کە رۆژی پێنج‌شەممەی رابردوو ٢ کەس لە فەرهەنگیانی شاری سونقوڕ بەناوەکانی \"عەلی حوسێن شمایلی\" و \"غوڵامرەزا وەکیلی\" لەلایەن ستادی خەبەریی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە بانگهێشت و لێپرسینەوەیان لێکراوە.

هەروەها ئەمڕۆ شەممە رێکەوتی ٨ی پووشپەڕ سەرەرای بانگهێشت کردنەوەی ئەو ٢ چالاکە فەرهەنگییە، دوو کەسی دیکەش بەناوەکانی \"جەبار حاجی مورادی\" و \"کیومەرث واعزی\"ش بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات کراون.

دەگوترێت ئەو ٢ هاووڵاتییە کوردە لە چالاکانی فەرهەنگی و ناسراوی شاری \"سونقوڕ و کولیایی\" بوون کە بۆ ماوەی چەندین کاتژمێر لەلایەن مەئموورانی ئەمنیەتیی ئەو ئیدارەیەوە لێپرسینەوەیان لێکراوە.

لە درێژەی راپۆرتەکەدا هاتووە کە ئەو دەستبەسەر کراوانە، لە بەرەی رێفۆرمخوازانی \"ستادی هەڵبژرادنی \"حەسەن رۆحانی\" لە شاری سونقوڕ بوون.

هەروەها پێشتیرش \"عەلی حەسەن شمایلی\" لە ساڵی ١٣٨٨ی هەتاویدا جارێکی دیکە دەستبەسەر کرابوو.

شاری کوردنشینی سونقوڕ بە حەشیمەتی زیاتر لە ١٣٠ هەزار کەسەوە، لە ٨٥ کیلۆمیتریی باکووری رۆژهەڵاتی ئوستانی کرماشان هەڵکەوتووە.