بڵابوونەوەی جگەرە لە نێو قوتابییانی دواناوەندی لە کرماشان لە پەرەسەندن دایە

19:55 - 28 بەفرانبار 2715
ئاژانسی کوردپا: بڵابوونەوەی جگەرەکێشان لە نێوقوتابیانی دواناوەندی لە پارێزگای کرماشان ڕووی لە زیاد بوون کردووە و بەرپرسی زانکۆی علووم پزیشکی ئەو شارە نیسبەت بەو پرسە هوشداریی جیدی دا.

\"حوسێن کەریمی\" بەرپرسی زانکۆی علووم پزیشکی کرماشان ڕاگەیاند: \"بە داخەوە بەکارهێنانی جگەر لە نێو قوتابیانی دواناوەندی بە شێوەیەکی بەرین پەرەی سەندووەو ئەگەر پەروەردە و بارهێنان ئاگایان لە نیە ئێمە دەبێ ئاگاداربین و ئەگەر ئەو ڕەوتە درێژەی هەبێت لە دوای زانکۆ، خوێندگا دواناوەندییەکان،کۆمەڵگا دەبێتە ئامانج\".

ئەو بەرپرسەی زانکۆ ئەوەشی خستەڕوو، بەرزبوونەوەی ڕێژەی نەخۆشییەکان لە وڵاتانی کەم داهات، بە تایبەت لە وڵاتی ئێران هەنووکە لە نێو قوتابیانی دواناوەندی لە پارێزگای کرماشان ڕووی لە گەشە کردووە و توشبووانی شێرپەنجە و نەخۆشیە جۆراجۆرەکان لە چاو ساڵانی پێشوو بەرزبوونەوەی بە خۆیەوە بینیوە.

ئەم بەرپرسەی زانکۆی علووم پزیشکی شاری کرماشان ڕاگەیاند: نەخۆشییەکانی دڵ و هەناوی بە یەکێک لە هۆکارەکانی لە ناوچوون و مردنی کەسانی جگەرەکێش ناوبرد.

حوسێنی بە ئاماژە کردن بە یاسایی کۆنتڕوڵ کردنی جگەرە لە وڵاتی ئیرلەند گوتی، لە سەرەتای ئیجراکردنی یاسای کۆنتڕوڵ‌کردنی جگەرەکێشان لەو وڵاتە، ئاماری توشبوون بە نەخۆشییەکانی هەناو و دڵ لە سەدا ١٨ دابەزیوە، بەڵام لە وڵاتی ئێران بۆ هەمان مەبەست لە ساڵی ١٣٨٥ی هەتاویەوە یاسایەک پەسەند کراوە کە بە داخەوە هەتا ئێستا هەنگاویکی جیددی بۆ جێبەجێ کردنی هەڵنەگیراوە.

شێرپەنجە لە ئێران بە سێهەمین هۆکاری گیان لە دەستدان لەو وڵاتە ئەژمار دێت کە ساڵانە زیاتر لە ٣٠هەزار کەس لە خەڵکی ئێران بە هۆی شێڕپەنجە گیانیان لە دەستدەدن و پێشبینی ئەوەش دەکرێت کە ئەو ڕێژەیە هەتا دوو دەیەی داهاتوو دوو هێندە زیاد بکات.

بەکارهێنانی جگەرە بە یەکێک لە هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نەخۆشییەکانی هەناو و دڵ و شێرپەنجە ئەژمار دەکرێت کە ساڵانە ٤ میلیون کەس لە جیهان بەو هۆیەوە گیان لە دەست دەدەن.