بژیوی ژیان لە سەرسنوورەکانی کوردستان بووە هۆی قووربانی ٤ کەس
16:18 - 1 پووشپەڕ 2716
ئاژانسی کوردپا: چوار هاووڵاتیی کورد لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستانی ئێران و لەدوو ڕووداوی جیاوازدا بوونە قوربانیی دۆخی سەختی ژیانیان.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە هەواڵدەریی کوردپا، ئێوارەی ڕۆژی ڕابردوو، سی و یەکی جۆزەردان، لە ڕێگای نێوان مەریوان ــ سەقز ٣ کاسبکار بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران، گیانیان لەدەست دا.
ناسنامەی یەکێ لەو گیان لەدەستداوانە، یەحیا خوسرەوی ٣١ ساڵە و خەڵکی گوندی \"کانی پەری\" ڕاگەیەندراوە.
هەواڵنێری کوردپا لە شاری مەریوانەوە ڕایگەیاند کە؛ تەقە کردن لەو کاسبکارانە لە شوێنێک بەناوی \"قامچیان\" ڕوویداوە و هەر سێ سەرنشینی ماشینەکە گیانیان لەدەست داوە.
ئەو هاووڵاتییانە خەڵکی ناوچەی بانە بوون.
تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، ناسنامەی ئەو دوو کاسبکارەی دیکە بۆ کوردپا ڕوون نەبووەتەوە.
هەروەها سەرچاوەکانی ئاژانسی کوردپا لە پیرانشار ڕاپورتییان دا کە شەوی ٣١ لەسەر ١ی پووشپەڕ، گەنجێکی تەمەن ٢٨ ساڵە لە سنووری ناوچەی \"کانی خودا\" کەوتووە بەسەر میندا و پای چەپی لەدەست داوە.
ئۆمید پەتایشی کوڕی ڕەحمان ناوی ئەو کۆڵبەرەیە کە بەیانیی ئەمڕۆ بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی ورمێ کراوە.
ڕۆژی حەڤدەی مانگی ڕابردووش لە ڕووداوێکی هاوشێوەدا، هاووڵاتییەکی تەمەن ٣١ ساڵەی خەڵکی شاری پیرانشار، بە هۆی تەقینەوەی مین لە بەرزاییە سنوورییەکانی ئەو ناوچەیە، لاقی لە قولەپاوە لەدەست دا.
لینكی پێوەندیدار:
تەقینەوەی مین لە پیرانشار قوربانیی لێکەوتەوە