بڕینەوەی ئەندامانی جەستەی مرۆڤ لە دەزگای قەزایی حكوومەتی ئێران بەردەوامە
20:22 - 28 بانەمەڕ 2712
كوردپا: حوكمی بڕانەوەی 4 قامكی دەستی هاووڵاتییەكی بەلووچ لەلایەن لقی 29ی دیوانی باڵای وڵاتەوە تەئید كرا و بڕیارە ئەم حوكمە لە شاری مەشهەد جێبەجێبكرێت.
بەپێی راپۆرتی راگەیەنە ناوخۆییەكانی ئێران، دادگای شاری ئێرانشار لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان هاووڵاتییەكی بەلووچی بە تاوانی دزیی بەردەوام بە بڕینەوەی چوار قامكی دەستی مەحكووم كرا.
حوكمی ئەو هاووڵاتیە، كە هەتا ئێستا شوناسی رانەگەینراوە، ئەمڕۆ رێكەوتی 28ی بانەمەڕ بە ئامادەبوونی خەڵك و دزەككانی دیكە بەڕێوە دەچێت.
حوكمی بڕینەوەی ئەندامانی جەستەی تاوانباران لە ئێران لە دەزگای قەزایی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران بۆتە دیاردەیەكی ئاسایی و لەم پێوەندییەدا، كۆتایی مانگی سەرماوەزی ساڵی پێشوو لە شیراز حكمی بڕینەوەی دەستی كەسێك بەڕێوە چوو.
\"پچڕانی یەد\"، بە واتای پچڕانی كامڵی دەست لە یاسای سزای ئیسلامیی ئێران دایە.
یاسای كەیفەری لە سیستمی قەزایی ئێران بەشێكی بەربڵاو بووە لە سزای جەستەیی لەژێر ناوی\"عیفەتی گشتی\" تاوانگەلێكی وەكوو \"زینا، دزی، بەكارهێنانی مەشرووباتی ئەلكۆلی و رەفتاری دژە ئەخلاقی\" لەخۆ دەگرێت.
سەرەڕای ئەوەی كە ئێران رێككەوتنە نێودەوڵەتییەكان و بەتایبەت جاڕەنامەی جیهانیی مافی مرۆڤی واژۆ كردووە، بەڵام شكەنجە، سووكایەتی و ئازاری جەستەیی لە سیستمی قەزایی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران هەروا بەردەوام بووە و كۆڕی گشتیی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكانیش لەم پێوەندییەدا، سەرماوەزی ساڵی 1386 لەمەڕ پێشێلكاری و ملكەجییەكانی حكوومەتی ئێران لەم بارەوە نیگەرانیی دەربڕیبوو.