بڕینەوەی سزای قورسی قەزایی بۆ سێ هاووڵاتیی خەڵکی ئیلام
14:57 - 22 خەزەڵوەر 2718
ئاژانسی کوردپا: دادگای ئینقلابی شاری ئیلام سێ هاووڵاتیی کورد خەڵکی ئەو شارەی بە زیندان و دەسبەسەرداگرتنی خانووبەرەی ماڵی یەکێک لەو سێ کەسە بڕیەوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، دادگای ئینقلابی شاری ئیلام دوو هاووڵاتیی کوردی بە ناوەکانی \"هادی باقرنژاد و سەجاد فەریادی\"، هەرکامیان بە ٧ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کراون و هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی \"ئەحمەد عەلی\" بە ئامادە نەبوونی خۆی بە ١٥ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم و حوکمی دەسبەسەرداگرتن بە سەر کەرەستەی شەخسی ناوبراودا دەرکردووە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار وێرای پشتراست کردنەوەی ئەم هەواڵە بە ئاژانسی کوردپا ڕایگەیاند: دادگای ئینقلابی شاری ئیلام بنەماڵەی ئەحمەد عەلی بانگهێشت کردەوە و ئەم حوکمەیان بەوان ڕاگەیاندووە و ماوەی ٢٠ ڕۆژ موڵەتیان بەو بنەماڵەیە داوە، کە ئەو خانووەکەیان چۆڵ بکەن.
ئەحمەد عەلیبە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دادگای ئینقلابی شاری ئیلام پێداگری لە سەر ئەوە کردوە کە لە ئەگەری هاتنەوەی ئەحمەد عەلی بۆ ئێران و خۆڕادەست کردن بە ئیدارەی ئیتلاعات، حوکمی دەسبەسەرداگرتنی خانووبەرەکەی هەڵدەوەشێتەوە.
ئەو سەرچاوەیە دەڵێت: هادی باقرنژاد و سەجاد فەریادی، بۆ تێپەڕاندنی ماوەی زیندانییەکەیان ڕەوانە زیندانیی ناوەندی شاری ئیلام کراون و لەو ماوەیەدا لە چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەیان بێبەری کرابوون.
دادگای ئینقلابی شاری ئیلام ئەو حوکمەی بۆ ئەم سێ هاووڵاتییە کوردەی بە تۆمەتی \" دەرهێنانی \"ئاسەوارە مێژووییەکان\" لە ناوچەی مێژووی ئیلام بڕیووتەوە.
\"هادی باقرنژاد و سەجاد فەریادی\"، خەریکی دەرهێنانی \"ئاسەوارە مێژووییەکان\" بوون، لە لایەن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە لە شاری ئیلام دەسبەسەر دەکرێن و ئەو هاووڵاتییەکەی دیکە لە ترسی دەسبەسەربوونی، خۆی شاردووتەوە.