بڕینەوەی حوکمی ٢ مانگ زیندانی تەعزیری بۆ دوو برا لە شاری سەردەشت

16:59 - 25 بانەمەڕ 2717
ئاژانسی کوردپا: لقی ١٠١ی دادگای کەیفەری شاری سەردەشت لە پارێزگای ورمێ حوکمی دوو مانگ زیندانی تەعزیری بە سەر دوو برای خەڵکی ئەو شارەدا سەپاند.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە چەند ڕۆژی رابردوودا لقی ١٠١ی دادگای کەیفەری شاری سەردەشت حوکمی ٢ مانگ زیندانی تەعزیری بۆ هەر کام لەو دوو برا کاسبکار بڕیوتەوە.

شوناسی ئەو دوو هاووڵاتییە کاسبکارە بە\"هیوا و ئیبراهیم موقەدەم\" خەڵکی گوندی بەسرەی شاری سەردەشت راگەیەنراوە.

ئەو دوو برا دووکاندارە بە هۆی فرۆشتن و سەربڕینی گوشتی مریشکی زیندوو، ئەو حوکمەیان بە سەردا سەپاوە.

بەڕێوەبەری تۆڕی دامپزیشکی شاری سەردەشت لەو پەیوندییەدا دا ڕایگەیاند: ئەو هەوڵەی ناوەندە بیهداشتییە بە مەبەستی پێشگرتن و گوشتنی مریشکی زیندوو لە شوێنە گشتییەکانی شاردایە.