بڕیارە مورەخەسی بە محەممەدسدیق کەبوودوەند بدرێت
14:53 - 12 خەزەڵوەر 2712
ئاژانسی کوردپا: بڕیارە لە رۆژانی داهاتوودا لەلایەن بەرپرسانی زیندان و دەزگای قەزاییەوە محەممەدسدیق کەبوودوەند چالاکی سیاسی و رۆژنامەنووسی بەندکراوی کورد، بنێردرێتە مورەخەسی.
پاش بڵاوبوونەوەی هەواڵی ئەگەری دانی مورەخەسی بە محەممەدسدیق کەبوودوەند، ئیجلال قەوامی وتەبێژی رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا وێڕای پشت راست کردنەوەی ئەم هەواڵە رایگەیاند، \"کە بەرپرسانی زیندانی ئێوین و دادستانی تاران لەکاتی مانگرتی کەبودوەنددا بۆ ئەوەی مانگرتنەکەی بشکێنێت، بەڵێنییان پێدا بوو بینێرنە مورەخەسی کە ئەوکاتە ئەو بەڵێنیە جێبەجێ نەکراو بڕیارە لە رۆژانی داهاتوودا مورەخەسیی پێ بدرێت\".
رێكەوتی ٢٣ بانەمەڕی ئەمساڵ محەممەدسدیق كەبوودوەند لە ناڕەزایەتی بە دۆخی نالەباری خۆی و ئیزن نەدان بە مەرەخەسی بۆ دیتنی منداڵە نەخۆشەكەی، دەستی دایە مانگرتن كە دوای چوار رۆژ و لەسەر داوای لێپرسراوانی زیندان و دادستانی تاران كە رایانگەیاندبوو ئەگەر بێت و مانگرتنەكەی بشكێنێت، داخوازییەكانی جێبەجێ دەكەن.
دواتر كەبوودوەند بۆ ماوەی یەك حەفتە بە شێوەی كاتی مانگرتنكەی شكاند و پاش جێبەجێنەكردنی بەڵێنییەكان، دیسان رێکەوتی ٨ی جۆزەردان دەستی دایەوە مانگرتن.
ئەوکات لەلایەن چالاکانی مەدەنی، مافی مرۆڤ، سیاسی، رۆنامەنووسانی کورد لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات چەندین چالاکی و مانگرتن بۆ پشتیوانی لە کەبوودوەند بەڕێوە چوو.
پاش نەدانی مورەخەسی و پشت گوێ خرانی بەڵێنیەکان بە محەممەد سدیق کەبوودوەند لەلایەن دادستانی تاران و بەرپرسانی ئەمنیەتیی زیندانی ئێوینەوە، بەڵێنییان پێدابوو کە دواتر بینێرنە مورەخەسی.
محەممەد سدیق كەبوودوەند، چالاكی مافی مرۆڤ، رۆژنامەنووس و دامەزرێنەری رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان، لە رێكەوتی ١٠ی پووشپەڕی ساڵی ١٣٨٦ەوە دەستبەسەر بووە و لە دادگای ئینقلابی تاران بە تاوانی هەوڵدان بەدژی تەناهیی نەتەوەیی لە رێگای دامەزران و بەڕێوەبردنی رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان بە ١٠ ساڵ زیندان و بەهۆی تەبلیغ بەدژی حکومەتی ئیسلامی ئێران لەرێگای پێوەندی لەگەڵ رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان و پێوەندی لەگەڵ كووفی عەنان و راگەیەنە گشتییەكان بە یەك ساڵ زیندان و سەرجەم بە ١١ ساڵ مەحكووم كرابوو كەلە دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای تاراندا حوكمەكەی كراوەتە ١٠ ساڵ زیندان.
كەبوودوەند بەهۆی ٧ مانگ راگیران لە ژووری تاكەكەسی و دۆخی نالەباری زیندان، تووشی نەخۆشییەكانی ریە، گورچیلە و پێست بووە و تەنانەت تووشی سەكتەی مێشكیی كەم هێز بووە و هەتا ئێستا هیچ هەوڵێك بۆ چارەسەریی نەخۆشییەكانی نەدراوە.