بڕیاری له سێداره‌دانی لاوێكی كورد دژكرده‌وه‌ی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی لێكهوتهوه
15:25 - 9 خەزەڵوەر 2715
ئاژانسی كوردپا: ده‌زگای قه‌زایی حكومه‌تی ئیسلامی ئێران به‌هۆی ده‌ركردنی حوكمی سێداره بۆ لاوێكی ١٧ ساڵه كه‌وته به‌ر ڕه‌خنه‌ی نیهادێكی جیهانی مافی مرۆڤ.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی كوردپا، گیانی لاوێكی كورد به ناوی میلاد عه‌زیمی به‌هۆی ده‌رچونی بڕیاری ئێعدامه‌كه‌ی له‌لایه‌ن دادگۆسته‌ری پارێزگای كرماشانه‌وه كه‌وتۆته به‌ر مه‌ترسی.
لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی له به‌رامبه‌ر ئه‌م بڕیاره دژكرده‌وه‌ی نیشان داوه‌و له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایگه‌یاندووه: میلاد عه‌زیمی له دادگاییه‌كی \"زۆر نادادپه‌روه‌رانه\" و \" له‌سه‌ر بنه‌مای ئێعترافی زۆره‌ملی\" حوكمی ئێعدامی بۆ ده‌رچووه.
له درێژه‌ی ئه‌م ڕاپۆرته‌دا هاتووه ئه‌م لاوه له ته‌مه‌نی ١٧ ساڵیدا به تۆمه‌تی قه‌تڵ ده‌سبه‌سه‌ر كراوه و دواتریش داواكارییه‌كه‌ی له‌مه‌ڕ پێداچوونه‌وه‌ی دوباره به‌سه‌ر په‌روه‌نده‌كه‌ی له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ئێرانه‌وه ڕه‌د كراوه‌ته‌وه.
میلاد عه‌زیمی له كۆتاییه‌كانی مانگی سه‌رماوه‌زی ٩٢ له كرماشان ده‌سبه‌سه‌ر كرا و دواتر له دانیشتنێكی دادگادا تۆمه‌تی كوشتنی كه‌سێكیان خسته پاڵی و به‌م تۆمه‌ته بڕیاری سێداره‌یان بۆ ده‌ركرد.
ده‌ركردنی ئه‌م حوكمه له‌حاڵێكدایه كه به‌پێی كۆنوانسیۆنی مافه‌كانی منداڵ، كه ئێرانیش یه‌كێك له واژۆكهرانیهتی، له‌سێداره‌دانی منداڵانی خوار ١٨ ساڵ قه‌ده‌غه‌یه.
به‌پێی دوایین ڕاپۆرته‌كان، لانیكه‌م ٤ به‌ندكراوی دیكه‌ی كورد كه له ته‌مه‌نی مێرمنداڵی و ژێر ١٨ ساڵ گیراون و حوكمی ئێعدام‌یان بۆ ده‌رچووه و هه‌نوكه له زیندانی سنه‌دا چاوه‌ڕێی جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كه‌یانن.
سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، یه‌كیه‌تیی ئۆروپا و دامه‌زراوه‌كانی داكۆكیكاری مافه‌كانی مرۆڤ ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا له‌هه‌مبه‌ر جێبه‌جێكردنی حوكمی ئێعدامی دوو كه‌س به ناوه‌كانی فاتمه سالبێهی و سه‌مه‌د زه‌هابی كه ته‌مه‌نیان له خوار ١٨ ساڵ بوو ڕاگه‌یه‌ندراوێكی ئێعترازیان بڵاو كرده‌وه.
ده‌گوترێ به‌ڕێوه‌چوونی حوكمی ئێعدامی منداڵان ته‌نیا له وڵاتانی ئێران، عه‌ره‌بستان، پاكستان و سودان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.