بڕیاری دەسبەسەریی کاتیی یووسف ڕەحمانی درێژ کرایەوە

17:44 - 10 گەلاوێژ 2722

بڕیاری دەسبەسەریی کاتیی یووسف ڕەحمانی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری شنۆ، بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژی دیکە، درێژ کرایەوە.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە کوردە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا، لە چاوپێکەوتن و دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر، بێبەری کرابوو.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: باری توندروستیی رۆحیی یووسف ڕەحمانی نالەبارە و لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێ، لە ژێر لێپرسینەوەدایە.

ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی پووشپەڕ، "یووسف ڕەحمانی" خەڵکی گوندی "خۆرشتـ"ـی شاری شنۆ، بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و ڕەوانەی گرتنگەی ئەمنییەتیی ورمێ کرابوو.

هەتا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەری و تۆمەتی دژی ئەو هاووڵاتییە زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.