بڕیاری دەسبەسەریی "میکائیل مینبەری" در‌ێژ کرایەوە

12:27 - 14 گەلاوێژ 2722

بڕیاری دەسبەسەریی کاتیی هاووڵاتییەک بە ناوی "میکائیل مینبەری" خەڵکی گوندی "نییەر" و دانیشتووی شاری سنە لەلایەن لقی دووی لێپرسی دادگای ئینقلابی سنە درێژ کرایەوە.

ئەو هاووڵاتییە لە ماوەی دەسبەسەرکرانی لە دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری کراوە.

ڕۆژی چوارشەممە ٨ی پووشپەڕ، میکائیل مینبەری بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و لە یەکێک لە گرتنگەکانی سنە لە ژێر لێپرسینەوەدایە.

لە هۆکاری دەسبەسەری و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی ئەو هاووڵاتییە زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.

ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی جۆزەردانی ١٤٠٠، ئەو هاووڵاتییە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و ڕۆژی شەممە ١٠ی ڕەزبەری هەمان ساڵ بە دانانی بارمتەی ٦٠٠ ملیۆن تمەنی هەتا کاتیی دادگاییەکەی لە زیندانی سنە ئازاد کرابوو.