بڕیاری تیرۆری پاپ لەلایەن "خومەینی"یەوە دراوە

14:45 - 14 رێبەندان 2712
ئاژانسی کوردپا: ئەو کەسەی کە تەقەی لە \"پاپ ژان پۆلی دووەم\" کرد، لە بیرەوەرییەکانیدا ئایەتوڵلا خومەینی وەک تاوانباری سەرەکیی ئەو تیرۆرە ناساند.

\"محەممەد عەلی ئاق‌جا\" کە ساڵی ١٣٦٠ی هەتاوی بە مەبەستی تیرۆر کردنی \"پاپ ژان پۆلی دووەم\" تەقەی لە ناوبراو کرد، لە کتێبێکدا کە رۆژی هەینی رێکەوتی ١٣ی رێبەندانی ئەمساڵ چاپ و بڵاو کرایەوە، ئیدعای کردووە کە بڕیاری ئەو تیرۆرەی لە \"ئایەتوڵڵا خومەینی\" وەرگرتووە.

ئەو کتێبە کە بەناوی \"ژیاننامەی من و راستییەکانی تیرۆری پاپ\" لە وڵاتی \"ئیتالیا\" چاپ و بڵاو بۆتەوە، نووسیویەتی کە ساڵی ١٣٦٠ پاش هەڵاتن لە زیندانەکانی تورکیە رووی لە وڵاتی ئێران کردووە و لەلایەن هێزە ئێرانییەکانەوە مەشقی پێ کراوە و \"ئایەتوڵڵا خومەینی\" لە چاوپێکەوتنێکدا پێی راگەیاندووە کە پاپ بانگەواز بۆ بیرۆکەی شەیتانی دەکا و پێویستە بیکوژی.

ناوبراو کە کەسێکی توندئاژۆی ئیسلامییە لەو کتێبەدا ئاماژەی بەوە کردووە کە رێبەری ئەو کاتی حکوومەتی ئیسلامی ئێران لە بری ئەو کارە \"بەڵێنیی بەهەشتی پێدابووم\".

محەممەد عەلی ئاق‌جا رێکەوتی ٢٣ی بانەمەڕی ساڵی ١٣٦٠ لە گۆڕەپانی \"سەن پێترزبوورگ\" تەقەی لە رێبەری کاتۆلیکەکانی جیهان کرد کە بە توندی برینداری بوو، دواتر دەستبەسەر و ماوەی ٢٩ ساڵ لە زیندانەکانی ئیتالیا و تورکیە لە زینداندا بوو.