بووکە بارانه شانازیی بۆ کوردستان بە دەست هێنا
20:03 - 23 خەزەڵوەر 2716
ئاژانسی کوردپا: هونەرمەندێکی کورد دیپڵۆمی شانازیی فێستێڤاڵی نێونەتەوەیی بۆ خۆی مسۆگەر کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، \"ئاکۆ زەندکەریمی\" دەرهێنەری کوردستانی، توانی دیپڵۆمی شانازیی فیلمی خوێندکاریی ٤٦ـەمین فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی \"رشد\" بۆ خۆی مسۆگەر بکات.
فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی \"رشد\" کۆنترین ڤێستیڤاڵی فیلمی ئێرانه کە هەڵسانگاندنی بەرهەمە زانستی ـ فێرکاری تەوەری سەرەکی ئەو فێستیڤاڵه ئەژمار دەکرێت.
بووکە بارانە چیرۆکێکی ٨ خولەکی لە ٧ کچی دێهاتیە کە بۆ ڕزگارکردنی ئاژەڵان و سروشت له وشکەساڵی ئەو ڕێوڕەسمە بەڕێوە دەبەن.
ئاکۆ زەندکەریمی ساڵی ١٣٧٢ی هەتاوی لە شاری سنە لە دایک بووە و کارناسیی هونەری هەیە و تا ئێستا نووسەری و دەرهێنانی چوار فیلمی کورتی چیرۆکی لە کارنامەی خۆیدا تۆمار کردووە.
فیلمی کورتی \"بغض داستانی\"، \"صدای قلب مورچه\"، \"دلقک زوزە میکشد\" لە بەرهەمە هونەرییەکانی ئاکۆ زەندکەریمی ئەژمار دەکرێت.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، \"ئاکۆ زەندکەریمی\" دەرهێنەری کوردستانی، توانی دیپڵۆمی شانازیی فیلمی خوێندکاریی ٤٦ـەمین فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی \"رشد\" بۆ خۆی مسۆگەر بکات.
فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی \"رشد\" کۆنترین ڤێستیڤاڵی فیلمی ئێرانه کە هەڵسانگاندنی بەرهەمە زانستی ـ فێرکاری تەوەری سەرەکی ئەو فێستیڤاڵه ئەژمار دەکرێت.
بووکە بارانە چیرۆکێکی ٨ خولەکی لە ٧ کچی دێهاتیە کە بۆ ڕزگارکردنی ئاژەڵان و سروشت له وشکەساڵی ئەو ڕێوڕەسمە بەڕێوە دەبەن.
ئاکۆ زەندکەریمی
فیلمنامەی ئەو بەرهەمە هونەرییە لە لایەن تەیموو قادری وێڕای ئاکۆ زەندکەریمی نووسراوە و سەرجەم ئەو ڕێوڕسمەش وەک میراتی مەعنەویی کوردستان تۆمار کراوە.ئاکۆ زەندکەریمی ساڵی ١٣٧٢ی هەتاوی لە شاری سنە لە دایک بووە و کارناسیی هونەری هەیە و تا ئێستا نووسەری و دەرهێنانی چوار فیلمی کورتی چیرۆکی لە کارنامەی خۆیدا تۆمار کردووە.