بوومەلەرزەیەك پارێزگای وانی لە توركیە هەژاند
21:03 - 16 خاکەلێوه 2712
كوردپا: پاش نیوەرۆی رۆژی چوارشەممە بوومەلەرزەیەك بە پلەی 4.6 ریشتەری پارێزگای وانی لە كوردستانی توركیە هەژاند.
ماڵپەڕی حورییەت بڵاوی كردەوە، ئەو بوومەلەرزەیە دوانیوەرۆی رۆژی چوارشەممە رووی داوە و ناوەندی بوومەلەرزەكە لە ناوچەی (چاكیربەی) پارێزگای وان بووە.
هەتا بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەك لەمەڕ خەساری گیانی و ماڵی بوومەلەرزەكە لەبەر دەست دا نیە.
چەند مانگ لەمەوبەریش بوومەلەرزەیەك بە 7.1 پلەی ریشتر شاری وان و دەورووبەری هەژاند.
بەپێی دوایین ئامارەكان نزیك بە 610 كەس لەو رووداوەدا گیانیان لە دەست دا و 4170 كەسی دیكەش بریندار بوون.