بوومەلەرزە ناوچەی هەورامانیشی گرتەوە
19:05 - 18 رێبەندان 2711
كوردپا: پاش ئەوەی كە شەوی دووشەممە لەسەر سێشممە بوومەلەرزەیەك شاری سلێمانی هەژاند، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆش بوومەلەرزەیەكی دیكە ناوچەی هەورامانیشی گرتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسیی سلێمانی رایگەیاند، كاژێر 9:2 سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 6/3 بە پێوەری ریشتەر ناوچەی هەورامان لە هەرێمی كوردستانی هەژاندووە.
هەتا ئێستا لەمەڕ زیانە گیانی و مادییەكانی ئەو بوومەلەرزەیە زانیارییەك بڵاو نەكراوەتەوە.
شەوی رابردوو كاتژمێر 8:55 خولەك بە كاتی ناوخۆیی هەرێمی كوردستان بوومەلەرزەیەك بە هێزی 5/2 بە پێوەری ریشتەر شاری سلێمانی هەژاند كە هیچ زەرەرێكی گیانی و مادی بەدواوە نەبووە.
بەپێی زانیارییەكانی كەشناسیی سلێمانی لە ماوەی مانگێكدا 13 جار بوومەلەرزە لە سلێمانی تۆمار كراوە كە لەبەر كەمی پلەكانیان رانەگەیەنراون.