بوشێهر/ هەژاری هۆکاری مردنی نەخۆشییە گورچیلەییەکان

15:29 - 19 گەلاوێژ 2713
ئاژانسی کوردپا: چەندین نەخۆشی گورچیلە لە ئوستانی بوشێهر بەهۆی دەستکورتی و هەژارییەوە گیانیان لەدەست دا.

ئەنجومەنی نەخۆشییە گورچیلەییەکانی ئوستانی بووشێهر رایگەیاندووە کەلە ماوەی رۆژانی رابردوودا چەندین نەخۆشی گورچیلەیی لە شاری \"کەنگان\"ی سەربەو ئوستانە بەهۆی دەستکورتییەوە لەمەر کرێنی دەواودەرمانی نەخۆشییەکانیان گیانیان لەدەست داوە.

لە ماوەی ١ ساڵی رابردوودا بەهۆی گرانیی دەوا و دەرمان و هەروەها نەبوونی چەندین جۆر دەوای تایبەت، ئاماری مردنی نەخۆشە تایبەتییەکان رووی لەزیادبوون کردووە.

دەگوترێت کە زۆربە نەخۆشە تایبەتییەکان لەبەر دەستکورتی و هەژاری لەمەڕ کرینی دەرمان، لە چارەسەر کردنی نەخۆشییەکەیان خۆ دەبوێرن و بە دەست ئازارەوە دەناڵێنن.

بەپێی ئامارە فەرمییەکان ساڵانە ٧٠٠ هەزار کەس لە ئێران بەهۆی فشاری ئابوورییەوە لەمەڕ کڕینی دەوا و دەرمان، گیان لەدەست ئەدەن.

لەلایەکی دیکەوە زۆربەی دەرمانخانەکان بەهۆی کەمیی دەوا و دەرمان لە بازارەکاندا، روویان لە فرۆشتنی کەلوپەلی \"ئارایشی\" کردووە و هاووڵاتییان بۆ دابین کردنی دەواو دەرمانی نەخۆشییەکەیان بەرەوڕووی گرفت بوونەتەوە.