به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌كارخانه ‌قه‌ندی شاری نه‌غه‌ده سێ كرێكار بوونه‌قوربانی

20:16 - 22 بەفرانبار 2715
ئاژانسی كوردپا: به‌ هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك‌ کە له‌كارخانه‌قه‌ندی شاری نه‌غه‌ده‌ ڕوویدا، دوو كرێكار گیانیان له‌ده‌ست دا و كرێكارێكی دیكه‌ش بریندار بوو.

له‌ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌‌یەک لە كارخانه‌قه‌ندی شاری نه‌غه‌ده، ‌دوو كرێكار به‌ناوه‌كانی فیرووز موحه‌ممه‌دنژاد و مه‌نسوور باقری گیانیان له‌ده‌ست دا و هه‌روه‌ها کەسێکیش بە ناوی هادی سه‌یزاده‌بریندار بوو.

ئه‌وه‌له‌كاتێكدایه‌كه‌تا ئێستا به‌رپرسانی كارخانه‌كه‌ڕایاننه‌گه‌یاندووه‌كه‌ئایا كه‌مكاریی و گوێ‏نه‌دانی به‌ڕێوه‌به‌رانی كارخانه‌كه‌ هۆكاری ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ن یا خود كێشه‌ی فه‌ننی ده‌زگاكانی كارخانه‌كه‌.

به‌ڵام هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌ڕووداوی ته‌قینه‌وه‌كه‌كه‌نه‌یویست نێوی خۆی ئاشكرا بكات ڕایگه‌یاند كه‌؛ به‌شێوه‌ی نائوسوولی دامه‌زراندنی مه‌خزه‌ن له‌و كارخانه‌یه‌و یا خود له‌كاركه‌وتنی فشارسه‌نجی مه‌خزه‌نه‌كه‌، هۆکاری ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌بوونە.