٥٣ به‌نداوی نوێ له پارێزگای سنه ساز ده‌كرێت
15:19 - 22 رەزبەر 2715
ئاژانسی کوردپا: سه‌ره‌ڕای هۆشدارییه به‌رده‌وامه‌كانی چالاكانی ژینگه‌پارێز له‌مه‌ڕ هه‌بوونی قه‌یرانی كه‌مئاوی و ژینگه‌یی له ئێران، بڕیارە ٥٣ به‌نداوی دیكه له پارێزگای سنه دروست بكرێت.
نه‌بی ئه‌حسه‌نی، ڕۆژی سێشه‌ممه ڕێكه‌وتی ٢١ی ڕه‌زبه‌ر، له دانیشتنی \"هاوفیكری دامه‌زراوه‌كانی ژینگه‌پارێزی كوردستان\" له سنه، گوتی: \"به‌شێك له‌م به‌نداوانه ته‌نانه‌ت هه‌ڵسه‌نگاندنی ژینگه‌پارێزییان بۆ نه‌كراوه، به‌ڵام بڕیاری دروست كردنیان دراوه.\"
به وته‌ی سه‌رۆكی ئیداره‌ی فێركاری و لێكۆڵینه‌وه‌ی پاراستنی ژینگه‌ی پارێزگای سنه، \"به‌رنامه‌ڕێژی بۆ سازكردنی ٥٣ به‌نداو له شاره‌كانی ئه‌م پارێزگایە قه‌یرانێكی ژینگه‌ییه\".
بڕیاری سازكردن و جێبه‌جێ كردنی ئه‌مجۆره گهڵاڵەگەلە له‌حاڵێكدایه كه یووسف حوجه‌ت ڕاوێژكاری باڵای ڕێكخراوی پاراستنی ژینگه، له په‌راوێزی كۆڕی به‌رپرسان و به‌ڕێوه‌به‌رانی ژینگه له ته‌برێز گوتوویه‌تی: \"هه‌نووكه ٨٥%ی ئاوه ژێرزه‌وینی و سهرزهوییهكانی ئێران كه‌ڵكی لێوه‌رده‌گیرێت و ئه‌گه‌ر ئه‌م ڕه‌وته له ئێران‌دا پێشی پێ نه‌گیردرێ، تاكوو ١٥ ساڵی دیكه، ئێران ده‌بێته بیابانێكی قاقڕ.\"
له‌م پێوه‌ندییه‌دا پێویست به ئاماژه‌یه كه پارێزگا ناوه‌ندییه‌كانی ئێران، له‌وانه: ئیسفه‌هان، یه‌زد، كرمان، قۆم و تاران، مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌ی بێئاوی و وشكبوونی له‌ڕاده‌به‌ده‌ریان له‌سه‌ره و به‌رپرسانی حكوومه‌تی كۆماری ئیسلامی له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا به‌رده‌وام له هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی ئاوی ناوچه شاخاوی و پڕئاوهكان، به‌تایبه‌ت كوردستانی ئێران بۆ ناوه‌ندی ئێران بوون كه به‌رچاوترینیان هه‌ڵكه‌ندنی تونێل له ته‌نیشت ڕووباری سیروان و گواستنه‌وه‌ی ئاوی ئه‌م ڕووباره له پارێزگای كرماشانه‌وه بۆ پارێزگاكانی دیكه‌ی ئێران بووه.