به بۆنه‌ی رۆژی جیهانیی مافی مرۆڤ
19:47 - 20 سەرماوەز 2712
ئاژانسی کوردپا: بە بۆنەی ١٠ی مانگی دێسامبر (٢٠ی سەرماوەز) رۆژی جیهانیی مافی مرۆف، کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کورد- ئورووپا بە دەرکردنی بەیاننامەیەک رێزی لەو رۆژە گرت.
نوسخەیەک لەو بەیاننامەیە بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا گەیشتووە کە ئەمە دەقەکەیەتی:
رۆژی جیهانیی مافه‌کانی مرۆڤ له کات و ساتێکدا بیر دەخرێتەوە که‌له به‌شێکی زۆر له جیهاندا پێشیلکارییه‌کانی مافی مرۆڤ، به هه‌موو شێوازیک له‌لایه‌ن ده‌سته‌ڵاتداران و تاکی زۆرداری کۆمه‌ڵگاوە به‌ڕێوه ده‌چێت، ڕۆژی هه‌ینی،١٠ی دیسامبری ساڵی ٢٠١٢ رێکه‌وته له‌گه‌ڵ رۆژی له‌دایک بوونی راگه‌یاندنی جیهانیی مافی مرۆڤ.
ئه‌م یادنامه‌یه له کاتێکدا یادی به‌خێر ده‌کرێته‌وه که‌له زیندانه‌کانی کۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا کۆمه‌ڵێکی یه‌کجار زۆر له تێکۆشه‌رانی ئازادیخواز له‌ژێر بێڕه‌حمانه‌ترین ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌ی گراندا رۆژ به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
بڕیارنامه‌ی ٢١٧ له‌لایه‌ن ریکخراوی نه‌ته‌وه یهکگرتهوهکانهوه له ١٠ی دیسامبری ساڵی ١٩٤٨ په‌سه‌ند کرا و \"ئهلینور ڕۆزڤێڵت\" سه‌رۆکی ئه‌وکاتی کومیسیۆنی ریکخراوی مافی مرۆڤ ئه‌و په‌سه‌ند کراوه‌ی به \"ماگنا کارتا\" ناوزه‌د کرد و به ٤٨ ده‌نگ بڕیاری له سه‌ر درا.
ئه‌م بڕیارنامه‌یه، که ئێرانیش یه‌کێک له واژۆکه‌رانی بوو، له ٣٠ خاڵ پێکهاتووه. ئه‌م ٣٠ خاڵانه هه‌موو مافه‌کانی حقوقی، ئابووری، کۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی و فه‌رهه‌نگیی مرۆڤی سه‌رزه‌وی له خۆی ده‌گرێت. خاڵه‌کانی ٣ ـ ٢١ سه‌باره‌ت به مافی سیاسی ـ مه‌ده‌نیی تاک و کۆی کۆمه‌ڵگای مرۆڤه.
خاڵه‌کانی ٢٢ ـ ٢٧ له مافه‌کانی فه‌رهه‌نگی ـ کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری ده‌دوێت، که تێیدا باس له رێکخراوی پیشه‌یی ده‌کات و به‌شداریی ئازادانه‌ی هه‌موو ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵگای ئینسانیی تێدا ده‌سته‌به‌ر ده‌کات. خوێندن و ئاخافتی (قسه‌کردن) به زمانی زگماکی، یه‌کێک له سه‌ره‌کیترین مافی مرۆڤ ناسێندراوه
.
ئێران ئه‌گه‌رچی یه‌کێک له واژۆکه‌رانی ئه‌م په‌یماننامه‌یه، که‌چی له‌به‌رچاوی جیهانیان یهکایهکی به‌نده‌کانی راگه‌یاندنی جیهانی دێنێته به‌رپرسیار و به ئاشکرا پێشێلیان ده‌کات.
هه‌ر ئێستا، واته له ساڵوه‌گه‌ڕی په‌سه‌ندکردنی ئه‌م جاڕنامە جیهانییه‌دا، زیندانه‌کانی کۆماری ئیسلامیی ئێران له مرۆڤی هه‌ڵسوڕاوی مه‌ده‌نی، مامۆستایان، کرێکاران، خوێندکاران و هه‌موو چین و توێژه‌کانی بیرجیاواز و تێکۆشه‌ری ئێرانی، ئاخندراون.
له یه‌که‌م ماده‌ی به‌یاننامه‌که‌دا هاتووه که: \" مرۆڤ به ئازادی دێته سه‌ر دنیا؛ هه‌ربۆیه له‌باری چۆنییه‌تی ژیانیدا ده‌بێ ئازاد و به‌رامبه‌ر بن...\" ئه‌م سه‌ربه‌ستیی و ئازادییه هه‌تا ئاخر ماده‌ی به‌یاننامه‌که پشتی مرۆڤ بۆ گه‌یشتن به ئازادی و کامه‌رانی ده‌گرێت، که‌چی ئێران به شێوه‌یه‌کی سیستماتیک پێشێلکه‌ری هه‌موو خاڵ و به‌نده‌کانی په‌یماننامه‌یه. له ئێرانی فره‌نه‌ته‌وه‌ییدا هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ک بۆی نیه به زمانی زگماکی خۆی بخوێنێت و سه‌رجه‌م ناچارن به زمانی فارسی خواست و هه‌ستی ده‌روون ده‌رببڕن.
له کاتێکدا که خاڵی نۆیەم ده‌ڵێ \" هیچ که‌سێک به‌بێ هۆ نابی ده‌ستبه‌سه‌ر – زیندانی یان ته‌بعید بکرێت \" ئه‌وه له حاڵێک دایە مه‌لاکان و دادوه‌رانی کۆماری ئیسلامیی ئێران له که‌متر له ١٠ خوله‌کدا، خه‌لکانێکی زۆریان به ئیعدام و زیندانی درێژخایه‌ن سه‌زا داوه .
کاتی ئه‌وه هاتووه پێشێلکارییه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران له بواری مافه‌کانی مرۆڤ به‌تایبه‌ت و بواره‌کانی دیکەی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و سینفی، به‌پێی پێوانه‌کانی جاڕنامه‌ی مافه‌کانی مرۆڤ له قاو بدرێت و هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی خۆیان به به‌رپرسیار ده‌زانن و وزه‌ی بهربهرهکانێیان هه‌یه بێده‌نگ نه‌بن و ببنە باشترین به‌رهه‌ڵستکار له به‌رامبه‌ر ئه‌م پێشێلکارییانه وبە رێکخستن به‌ربه‌ره‌کانێ بکەن.
به‌م بۆنه‌وه کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کورد له ئورووپا بێزاریی خۆی له بێدادگەری و هه‌ڵسوکه‌وتی نامرۆڤانه‌ی کۆماری ئیسلامیی ئێران له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی ئێران به‌گشتی و جه‌ماوه‌ری گه‌له‌که‌مان له کوردستان به‌تایبه‌ت شه‌رمه‌زار ده‌کات و هاوکات له هه‌موو ده‌زگاکانی ناونه‌ته‌وه‌یی که رێز داده‌نێن بۆ مرۆڤ، داوا ده‌کات ئه‌م پێشێلکارییانه له‌قاو بده‌ن و له هه‌موو مێتۆده‌کانی پێوه‌ندی خۆیان که‌ڵک وه‌ربگرن بو گوشار هێنانه سه‌ر کۆماری ئیسلامی ئێران، هه‌روه‌ها داوا له جه‌ماوه‌ری گه‌له‌که‌مان ده‌کات بێزاریی خۆیان له‌مه‌ڕ پێشێلکردنی مافه‌کانی مرۆڤ له کوردستان ده‌رببڕن و ئه‌م پێشێلکارییانه له‌لایه‌ن کۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه قه‌بووڵ نه‌که‌ن.
به‌هیوای رۆژێک که هه‌موو تاکێک بتوانێ به ئازادی بژی و هیچ ده‌زگا و حکوومه‌تێک نه‌توانێت ئه‌م مافانه پێشێل بکات.
به‌رده‌وامیی ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆر کۆمه‌ڵگای بێده‌نگ و ئارامی پێویسته.
کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کورد- ئوروپا