بنكەیەكی نیزامی لە ناوچەی سەلاسی باوەجانی ئاگری گرت
02:59 - 3 بانەمەڕ 2712
كوردپا: گوردانی سەد و یازدە لە گوندی \"شێخسەڵە\"ی سەر بە ناوچەی خانەشۆری سەر بە شارستانی سەلاسی باوەجانی بەهۆی بەنزینەوە ئاگری گرت.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، لە ئەنجامی ئەو ئاگر كەوتنەوەدا خەسارێكی زۆری ماڵی بە گوردانی 111ی تیپی 84 سەر بە تیپی ئیلام گەیشتووە.
هەتا بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە زانیارییەك لەمەڕ خەساری گیانی ئەو ئاگر كەوتنەوەیە لەبەر دەستدا نیە.
بە وتەی شایەتحالان ئەو بەنزینەی كە لەو ئەمبارە ئاگری گرتووە، هی كاسبكاران و كۆڵبەرانی سەر سنوورە كە لەلایەن هێزە نیزامییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە دەستی بەسەردا گیرابوو.