بنكەی ئەدەبی "بەڕۆژە" لە شاری بانە فستیڤاڵی شێعر بەڕێوە دەبات
19:33 - 11 بەفرانبار 2711
كوردپا: بنكەی ئەدەبی، فەرهەنگی و هونەری \"بەڕۆژە\" لە شاری بانە بڕیارە مانگی داهاتوو فستیڤاڵی شێعری \"كورتە نامە\" بەڕێوە ببات.
ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا بە مەبەستی بە دوادا چوون و وەدەست خستنی زانیاری زیاتر پێوەندیی بە سۆران حوسێنی یەكێك لە بەڕێوەبەرانی بنكەی ئەدەبی\" بەڕۆژە\"ی شاری بانە كرد.
سۆران حوسێنی سەرەتا باسی لە هێندێلە چالاكییەكانی ئەو بنكەیە كرد و وتی: پێشتریش توانیومانە چەندین كۆڕی شێعری بەڕێوە ببێن و لەو پێوەندییەدا دەتوانین ئاماژە بە كۆڕی شێعری كورت لە هاوێنی رابردوودا بكەین.
حوسێنی وتیشی بەرهەمی ئەو كۆڕە شێعرمان لە دوو توێی كتێبێكدا لە ژێر ناوی \"خەرمانە\" چاپ كردووە، بەڵام هەتا ئێستا بڵاو نەكراوەتەوە.
ئەو بەڕێوەبەرەی بنكەی ئەدەبی بەڕۆژە ئاشكراشی كرد، بەپێی ئیمكان لە مانگی رێبەندان دا ئەو فستیڤاڵە شێعرە لە شاری بانە بەڕێوە دەبێن و وتیشی سەرجەم شاعیرانی هەر چوار پارچەی كوردستان دەتوانن بە ناردنی شێعرەكانیان بەشداری ئەم فستیڤاڵە بن.
لە درێژەی لێدوانەكەی سۆران حوسێنی بۆ ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا ئەوە خرایە روو، كە هەتا ئێستا لەلایەن هیچ ناوەندێكی ئەمنیەتییەوە بەربەست بۆ بەشداری كردنی شاعیرانی پارچەكانی دیكە بە ئێمە رانەگەیندراوە و لە ئەگەری درووست كردنی بەربەستیشدا شاعیرانی پارچەكانی دیكەی كوردستان دەتوانن لە رێگای ئینتێرنێتەوە بەشداری بكەن.
حوسێنی ئەوەشی خستە روو، ئەو شێعرانەی كە بڕیارە لەو فستیڤاڵەدا پێشكەش بكرین نابێلە كۆڕی شێعری دیكەدا خوێندرابنەوە.