بنەماڵەی قوربانییانی بوومەلەرزە لە نێوان كێشە و ناكۆكیی لایەنە پێوەندیدارەكانی حكوومەتدا
17:11 - 26 گەلاوێژ 2712
ئاژانسی كوردپا: دوای تێپەڕینی 5 رۆژ بەسەر روودانی بوومەلەرزەی ئازەربایجانی رۆژهەڵات، هاووڵاتییان و بنەماڵەی لێقەوماوان بەهۆی لێدوانە دژبەیەكانیان تووشی سەرلێشێواوی بوون.
ئامارەكان دەدوێن
سەرەڕای لەناو چوونی 100%ی زیاتر لە 14 ئاوایی و خەسار بەركەوتنی 120 ئاوایی دیكە، ئەحمەد عەلیڕەزا بەیگی پارێزگاری ئازەربایجانی رۆژهەڵات رایگەیاندووە، سەرجەم كوژراوانی بوومەلەرزەكە 253 كەسن و نزیك بە 1380 كەسیش بریندار بوون.
ئەمە لە حاڵێك دایە كە \"كۆمەڵی هیلالی ئەحمەر\" بە پێچەوانەی قسەكانی ئەو لێپرسراوە رایگەیاندووە، چوار هەزار و 500 كەس لەو بوومەلەرزەدا بریندار بوون و زیاتر لە هەزار و 40كەسی دیكەش گیانیان لەدەست داوە.
مەرزیە وەحید دەستجردی وەزیری تەندروستی و دەرمان بێئەوەی ئاماژە بە ژمارەی كوژراوەكان بكات رایگەیاندووە، تەنیا هەزار و 700 كەس لەو بوومەلەرزەیەدا بریندار بوون.
سەرلێشێواویی رێكخراوی خاچی سووری ئێران
لە حاڵێكدا كە ژمارەیەك لە لێپرسراوان بۆ وێنە محەممەدڕەزا رەحیمی جێگری یەكەمی سەركۆمار دوای سەردانی بۆ ناوچەكانی روودانی بوومەلەرزە، بارودۆخی خزمەتگوزاری و فریاكەوتنی زۆر بە باشی وەسف كردووە، بەڵام فەرماندەی سپای عاشوورا دوای چوار رۆژ هەواڵی ناردنی چوار هێلی كۆپتێری بە مەبەستی یارمەتی بۆ شوێنە ئەستەمەكان داوە.
هەر لەو پێوەندییەدا ماڵپەڕی \"كلمە\" بڵاوی كردۆتەوە، بەهۆی دەستێوردانەكانی سپای پاسداران یارمەتیی گەیاندن بە شوێنی روودانی بوومەلەرزە بە شێوەی هەڵپەسێراو ماوەتەوە و ئەو ناوەندە پێشی بە كاری فریاگوزاری گرتووە.
سەرچاوەكە ئەوەشی خستۆتە روو، لە حاڵێكدا كە هێزەكانی سەر بە \"كۆمەڵەی خاچی سوور\" بەشداریی چالاكانەیان هەیە و پسپۆریشیان لەو كارەدا هەیە، بەڵام سپای پاسدارن رایگەیاندووە،\" دەبێهێزە نیزامییەكان بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری و دابەش كردنی كەلوپەلەكان بگرنە ئەستۆ\".
حكوومەتی ئیسلامیی ئێران كێشە و ناكۆكیەكانیان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێتێكەڵ بە پرسی مرۆڤ دۆستانە دەكەن
دوابەدوای روودانی بوومەلەرزە لە رێكەوتی 21ی گەلاوێژ چەندین وڵات ئامادەیی خۆیان بە مەبەستی یارمەتی كردن بە بنەماڵەی قوربانیان و فریاگوزاری دەربڕی، بەڵام یارمەتێك كە لەگەڵ دژ كردەوەی لێپرسراونی حكوومەتی ئێران بەرەڕوو بۆوە.
محەممەد نەجاڕ وەزیری ناوخۆی ئێران رایگەیاندبوو، ئێمە پێویستیمان بە یارمەتیی هیچ وڵاتێك نیە و بۆ خۆمان بە زووترین كات عەمەلیاتی فریاكەوتن ئەنجام دەدەین.
عەمەلیاتێك كە دوای پینج رۆژ هەتا ئێستا كۆتایی نەهاتووە و بەپێی هێندێسەرچاوە ژمارەیەك هاووڵاتیی تەرمەكانیان هەر لەژێر بینا رووخراوەكاندا ماوەتەوە.
ئەمڕۆ پێنج شەممە هەواڵدەریی فارس بڵاوی كردەوە، حكوومەتی ئێران لەگەڵ یارمەتیی و فریاگوزاری وڵاتانی دەرەوە بۆ لێقەواوان رەزامەندیان دەربڕیوە.
رێكەوتی 21ی گەلاوێژ بوومەلەرزیەك بە گوژمی 6/2 بەپلەی رێشتیر شارەكانی \"اهر، هریس، ورزقان و كایبر\"ی لە پارێزگای ئازەبایجانی رۆژهەڵات هەژاند كە تێیدا زیاتر لە 14 ئاوایە بە تەوەاوەتی لەناوچوون و نزیك بە 120 ئاوایش خەساری بەرچاویان بەركەوتووە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی دامەزراوەی ژیۆفیزیكی زانستگای تاران دوای روودانی بوومەلەرزەكە هەتا ئێستا زیاتر 700 \"پس لرزە\" لەو پارێزگایەدا رووی داوە.