\"بنکەی فەرهەنگی، هونەری و ئەدەبیی موکریانی مەهاباد\" کرایەوە +وێنە

16:14 - 21 سەرماوەز 2713
ئاژانسی کوردپا: لەشاری مەهاباد رێوڕەسمێک بەمەبەستی کرانەوەی \"بنکەی فەرهەنگی، هونەری و ئەدەبی موکریانی مەهاباد\" بەڕێوە چوو.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٢٠ی سەرماوەز، ٣٤مین کۆڕی حەفتانە و یەکەمین کۆڕ لە ژێر ناوی بنکەی فەرهەنگی و هونەری ئەدەبی موکریانی مەهاباد لەلایەن بەڕێوەبەرانی ئەم ناوەندەوە بەڕێوە چوو.

بەوتەی شەویار گولابی و هەرمان وەتمانی بەڕێوەبەرانی رێوڕەسمەکە، ئەو کۆڕە تەرخان کرابوو بە کرانەوەی \"بنکەی فەرهەنگی، هونەری و ئەدەبی موکریانی مەهاباد\".

لەو کۆڕەدا کە ئەدیبان و نووسەرانی کورد تێیدا بەشدار بوون، ئەحمەد بەحری سەرنووسەری گۆڤاری مەهاباد بۆ بەشدارن دواو لە بەشێکی وتەکانیدا ئاماژەی بە لێکتێگەیشتنی دوو بەرەی ئێستا و رابردوو کرد.

دواتر عەزیز وەلیانی ئەندامی دەستەی نووسەرانی گۆڤاری مەهاباد و دکتور خالەق جەلیل‌نیژادیش هەر کام لە سەر هەوڵ و تێکۆشانی بەرەی نوێ دوان و هەروەها باسیان لەزمانی نەتەوەیش کردووە.

لەبڕگەیەکی دیکەی رێوڕەسمەکەدا جەلال پوورحەسەن و غەفوور پیرزادە ئەندامانی دامەزرێنەری بنکەی فەرهەنگی، هونەری و ئەدەبی موکریانی مەهاباد چەند وتەیەکیان پێشکەش بە بەشداربوان کرد.

لەو رێوڕەسمەدا چەندین پارچە شێعر و پەخشانیش لەلایەن قاسم موئەییەدزادە، عەبدوڵڵا گولابی و شەویار گولابی خوێندراوەتەوە.

وێنە: فەیسبووکی هەرمان وەتمانی

\"17336.jpg\"

\"17335.jpg\"

\"17337.jpg\"

\"17339.jpg\"