بلاڕووس؛ پەنابەرێکی کورد بەهۆی سەرمابردووییەوە گیانی لەدەست دا

15:52 - 3 سەرماوەز 2721

ڕۆژی دووشەممە ١ی سەرماوەز، پەنابەرێکی کورد بە ناوی "بەختیار مووسازادە"، تەمەن ٢٥ ساڵ، کوڕی ئەنوەر و خەڵکی شاری سەلاسی باوەجانی لە وڵاتی بلاڕووس بەهۆی سەرمابردووییەوە گیانی لەدەست دا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو پەنابەرە کوردە لە سنووری "لەهێستان ــ بلاڕووس" تووشی سەرمابردوویی بووە.

بنەماڵەی بەختیار مووسازادە، ساڵی ١٩٧٩ وەکوو پەنابەر لە کەمپی "ئەلتاش" لە ڕۆمادییەی عێراق نیشتەجێ بوونە و سالی ٢٠٠٥ ڕەوانەی کەمپی "باریکە"ی شاری سلێمانی کراون.

هەر لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی چوارشەممە ٢ی پووشپەڕ، ڕامین شەریفی، پەنابەری خەڵکی مەریوان کە لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا بە توندی بریندار ببوو، پاش ١٨ ڕۆژ خەواندن لە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی یوونان، گیانی لەدەست دا.

ڕۆژی شەممە ١٥ی جۆزەردان، ماشینێک کە پەنابەرانی پێ بووە لە شاری کاوالای یوونان پاش ڕاودوونانی پۆلیس وەرگێڕاوەتەوە و لەو ڕووداوەدا دوو پەنابەری مەریوانی بە ناوەکانی "مۆحسێن ئەحمەدی و ڕزگار قوربانی" گیانیان لەدەست داوە و لوقمان ئەحمەدی، برای مۆحسێن ئەحمەدی و ڕامین شەریفی بە توندی بریندار ببوون.