بریندارکردنی هاووڵاتییەكی پاوەیی لەلایەن مەئموورێکی ئینتزامییەوە و رفاندنی ماشێنەکەی
15:14 - 28 رەزبەر 2714
ئاژانسی كوردپا: هاووڵاتییەكی كورد لەنێوان جادەی نەوسوود ـ پاوە بەهۆکارێکی نادیار دراوەتە بەر دەستڕێژ و لەئەنجامدا بە توندی بریندار بووە.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، رێكەوتی ٢٧ی رەزبەر شوفیرێكی كورد بە ناوی سەعید وەیسی تەمەن ٢٥ ساڵ لەكاتێكدا كە ویستوویەتی لەبازارچەی سنووریی شاری نەوسوودەوە بۆ شاری پاوە بچێت لەلایەن مەئموورێكی هێزی ئینتزامییەوە تەقەی لێكراوە.
ئەو شۆفیرە كوردە كە خەڵكی ئاوایی \"نەروی\"ی سەر بە نەوسوودە تەنیا كەلوپەلی خواردن و ئاسایی پێ بووە و دوای ئەوەی تەقەی لێكراوە لەماشێنەكەشی فڕێدراوەتە خوار.
بەوتەی سەرچاوەیەكی ئاگادار ئەو مەئموورەی هێزی ئینتزامیی بەناوی \" ئارەش . ز\" لە نزیك نەوسوود داوای لەسەعید كردووە كە هەتا پاوەی بگەیەنێو دواتر بە بێهیچ هۆكارێكی روون داوێتە بەر دەستڕێژ.
سەرچاوەكە ئەوەشی خستۆتەڕوو ئارەش\" جلی مەدەنیی\" لەبەر دا بووە و دوای تەقەكردن ماشێنی ئەو هاووڵاتییەی بردۆتە پاسگای \"مەلاندەر\" و رادەستی هێزە ئینتزامییەكانی كردووە.
دەوترێت هێزی ئینتزامی شاری پاوە خۆی لەو كەسە بێبەری كردووە و رایگەیاندووە، (ئارەش) هیچ فڕی بەسەر هێزی ئینتزامییەوە نیە.
كەسێكی ئاگادار لەو رووداوە بە هەواڵنێری كورپای وتووە،\" ئارەش سەر بە هێزی ئینتزامییە و ماوەیەك لەمەوبەر بە هۆی بەرتیل وەرگرتن لەگەڵ ژمارەیەك پرسۆنێلی دیكەی هەنگی مەرزی لە كارەكەی هەڵپەسێردرابوو.
ئەو هاووڵاتییە ئاشكراشی كردووە، ئارەش بۆ \"خۆش خزمەتی\" و بۆ ئەوەی سەرنجی بەرپرسانی ئینتزامیی شاری پاوە بۆ لای خۆی رابكێشی تەقەی لە سەعید كردووە و ماشێنەكەی لێئەستاندووە.
سەعید وەیسی هەنووكە لەنەخۆشخانەیە و بە هۆی قووڵی برینكەی پێویستی بە نەشتەرگەری هەیە.
لەلایەكی دیكەوە شەوی یەكشەممە رێكەوتی ٢٧ی رەزبەر هێزە ئینتزامییەكانی سەر بە پاسگای \" دووئاو\" لە نەوسوود تەقەیان لە ژمارەیەك كۆڵبەر و كاسبكاری كورد كردووە.
دەوترێت هێزە ئینتزامییەكان بە ماشێنی شەخسی جۆری پراید لەشوێنێك بەناوی \"گیجە\" لەنزیك ئاوایی \"نەیسانە\" بۆسەیان بۆ كاسبكاران دانابووە و بە تەقە كردن لەهەوڵی دەستبەسەرداگرتن بەسەر بارەكانیاندا بوون.
بەوتەی خەڵكی ناوچەكە، دانیشتوانی ئاوایی نەیسانە بەهانای كۆڵبەر و كاسبكارانەوە چوون و نەیانهێشتبوو هێزە ئینتزامییەكان دەست بە سەری كەلوپەلی كاسبكاراندا بگرن.