برینداربوونی کۆڵبەرێکی کورد لە نەوسوود بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت

11:54 - 1 پووشپەڕ 2720

ڕۆژی شەممە ٣١ی جۆزەردان، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "ئەیووب ڕۆستەمی" تەمەن ٢٧ ساڵ و خەڵکی شاری سەلاسی باوەجانی، لە نەوسوود بە تەقەی هێزە نیزامییەکان حکوومەت پێکرا.

ئەو کۆڵبەرە کوردە، لەو ڕووداوەدا گولـلە وەبەر هەر دوو لاقی کەوتووە.

"ئەیووب ڕۆستەمی" لە ناوچەی سنووریی "شووشمێـ"ـی شاری نەوسوود، لەلایەن هێزە نیزامییەکانەوە تەقەی لێکراوە و بریندار بووە.

ئەو کۆڵبەرە بەهۆی  قورسیی برینەکانیەوە سەرەتا لە نەخۆشخانەی پاوە و دواتر بۆ نەخۆشخانەی کرماشان ڕاگوێزراوە.