برینداربوونی کۆڵبەرێکی کورد لە شاری نەوسوود

15:30 - 1 گەلاوێژ 2719
ئاژانسی کوردپا: کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی شاری نەوسوود، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت، بریندار بوو.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی دووشەممە، ٣١ی پووشپەڕ، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی \"هادی حەیدەری\"، خەڵکی گوندی \"زیران\" و دانیشتووی شاری جوانڕۆ، لە ئاکامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری شاری نەوسووددا، بریندار بوو.

ئەم کۆڵبەرە کوردە، لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکاندا، دەستی پێکراوە و بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی شاری پاوە کراوە.

هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە کاتێکدا تەقەیان لەم کۆڵبەرە کوردە کردووە کە ناوبراو هیچ جۆرە شتومەکێکی قاچاخی پێ نەبووە.