برینداربوونی کۆڵبەرێکی کورد بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزاییەکانی سنووری "دزڵی"

16:17 - 7 بەفرانبار 2720

ڕۆژی یەکشەممە ٧ی بەفرانبار، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "دانیال دەرزیان" بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزاییەکانی سنووری "دزڵی" شاری سەوڵاوا، بریندار بوو.

ئەو کۆڵبەره کوردە لە کاتی کۆڵبەری لە بەرزاییەکانی سنووری دزڵی تووشی ئەو ڕووداوە بووە و لاقی بریندار بووە.

ئەو کۆڵبەرە کوردە، بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی شاری مەریوان کراوە.