برینداربوونی کۆڵبەرێکی مەریوانی لە سنووری نەوسوود بە تەقەی هێزە نیزامییەکان

11:04 - 15 خەرمانان 2722

ڕۆژی شەممە ١٢ی خەرمانان، کۆڵبەرێک بە ناوی "زانا ئیسماعیلی" تەمەن ٢٢ ساڵ خەڵکی مەریوان، بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکان لە سنووری نەوسوود، پێکرا.

هێزە نیزامییەکان بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو تەقەیان لەو کۆڵبەرە کردووە و لەو ڕووداوە لاقی پێکراوە.

هێزە نیزامییەکان بە چەکی ساچمەیی تەقەیان لەو کۆڵبەرە کردووە و زیاتر لە ١٥ ساچمەی بەرکەوتووە.

ئەو کۆڵبەرە بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی ناوەندی دەرمانی کراوە و بارودۆخی تەندروستی باش ڕاگەیاندراوە.