برینداربوونی کۆڵبەرێکی مێرمنداڵ لە ملەی تەتەی هەورامان

11:55 - 9 رەشەمه 2719

ڕۆژی یەکشەممە ٤ی ڕەشەمە، کۆڵبەرێکی مێرمنداڵی تەمەن ١٧ ساڵ بە ناوی "زەکریا موعەتەر"، خەڵکی مەریوان، بەهۆی بەربوونەوە لە ملەی تەتەی هەورامان بەسەختی بریندار بوو.

ئەو کۆڵبەرە کوردە لە کاتی کۆڵبەریدا تووشی ئەو ڕووداوە بووە و هەنووکە لە نەخۆشخانەی مەریوان بۆ چارەسەریی پزیشکی خەوێندراوە.

ڕۆژی شەممە، ٣ی ڕەشەمە، کۆڵبەرێکی لاو بە ناوی "سەیوان سێفی" خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی شاری سەوڵاوا، لە کاتی کۆڵبەریکردن لە ملەی تەتە بەربووەوە و بەسەختی بریندار بوو.

ئەو کۆڵبەرە لاوە، بەهۆی قورسیی برینەکانیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سنە کراوە.