برینداربوونی کۆڵبەرێکی دیکە لە سنووری نەوسوود

12:39 - 10 بانەمەڕ 2722

سەرلەبەیانیی ڕۆژی شەممە ١٠ی بانەمەڕ، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "فەرشید قادری‌زادە" خەڵکی گوندی "دشە"ی شاری پاوە، بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکان لە سنووری نەوسوود، بریندار کرا.

هێزە نیزامییەکان بە گولـلەی ساچمەیی تەقەیان لەو کۆڵبەرە کوردە کردووە.

ئەو کۆڵبەرە تەمەن ٢٧ ساڵەیە بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو لە مەودایەکی نزیکدا، لەلایەن هێزە نیزامییەکانەوە تەقەی لێ کراوە.

ئەو کۆڵبەرە بۆ چارەسەریی پزیشكی ڕەوانەی نەخۆشخانەی پاوە کراوە و هەنووکە لە ژووری نەشتەگەریدایە.

هەروەها سەرلەبەیانیی ڕۆژی شەممە ١٠ی بانەمەڕ، کۆڵبەرێک بە ناوی "سەفەر سوبحانی" کوڕی حەیدەر، خەڵکی گوندی "دووریسانـ"ـی شاری پاوە، بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت گیانی لەدەست دابوو.