برینداربوونی کۆڵبەرێکی دیکە لە سنووری بانە

18:05 - 30 جۆزەردان 2722

ڕۆژی یەکشەممە ٢٩ی جۆزەردان، کۆڵبەرێکی کورد بەناوی "کەماڵ عوسمانی" تەمەن ٢٩ ساڵ خەڵکی شاری بانە، بە تەقەی هێزە نیزامییەکان لە سنووری ئەو شارە پێکرا.

هێزە نیزامییەکان بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو و لە مەودایەکی کورتدا، تەقەیان لەو کۆڵبەرە لە سنووری "هەنگەژاڵـ"ـی بانە کردبوو.

هێزە نیزامییەکان بە گوللەی ساچمەیی تەقەیان لەو کۆڵبەرە کردبوو و ئەو کۆڵبەرە بۆ چارەسەریی پزیشكی ڕەوانەی ناوەندی دەرمانی کراوە.

لەو پەیوەندییەدا، شەوی شەممە ٢٨ی جۆزەردان، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "کیانووش لوتفی" تەمەن ٢٥ ساڵ کوڕی فیرووز خەڵکی شاری بانە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکان لە سنووری ئەو شارە پێکرا.