برینداربوونی کۆڵبەرێک لە سنووری نەوسوود

11:11 - 6 خەرمانان 2722

ڕۆژی شەممە ٥ی خەرمانان، کۆڵبەرێک بە ناوی "ماجد محەممەدی" بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری نەوسوود، پێکرا.

هێزە نیزامییەکان بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو، تەقەیان لەو کۆڵبەرە کردبوو.

ئەو کۆڵبەرە لەو ڕووداوەدا پای بە سەختی بریندار بووە و بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندی دەرمانی کرابوو.

ماجد محەممەدی دانیشتووی شاری نۆدشەی سەر بە پاوەیە.

لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی هەینی ٤ی خەرمانان، کۆڵبەرێک بە ناوی "ڕێبوار ڕەشیدی" کوڕی ئەبووبەکر خەڵکی گوندی "قوڵیاوا"ی شاری بانە، بە تەقەی هێزە نیزامییەکان لە سنووری "بڕوێشکانی"ی ئەو شارە، کوژرابوو.