برینداربوونی کۆڵبەرێک لە سنووری مەریوان بە تەقەی هێزە نیزامییەکان

13:22 - 1 پووشپەڕ 2722

ڕۆژی سێشەممە ٣١ی جۆزەردان، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "سەروەر ڕەستگار" کوڕی کەریم خەڵکی گوندی "سەردۆشـ"ـی مەریوان، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری "دۆڵەبیـ"ـی ئەو شارە پێکرا.

ئەو کۆڵبەرە تەمەن ٢٤ ساڵەیە لە مەودایەکی کورت و بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو لەلایەن هێزە نیزامییەکانەوە تەقەی لێ کرابوو.

ئەو کۆڵبەرە لەو ڕووداوە لاقی بە سەختی پێکراوە و بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندی دەرمانیی مەریوان کراوە.