برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری بانە

12:18 - 24 خاکەلێوه 2722

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٤ی خاکەلێوە، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "محەممەد مەولوودی" خەڵکی شاری بانە، بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری "هەنگەژاڵـ"ـی ئەو شارە پێکرا.

هێزە نیزامییەکان لە سنووری "هەنگەژاڵ"، بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو تەقەیان لەو کۆڵبەرە کردبوو.

محەممەد مەولوودی بەهۆی بەرکەوتنی گوللـەی هێزە نیزامییەکان پشتی بە سەختی بریندار کراوە و بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبیی بانە کراوە.

ئەو کۆڵبەرە لە نەخۆشخانە نەشتەرگەریی بۆ کراوە و باری تەندروستیی نالەبار ڕاگەیەندراوە.